ڕۆژانە
-

دیارنەمانی دوو ژنی گەنجی خوێندکار لە لازقییە نیگەرانییەکان بۆ پارێزراوی ژنان دەوروژێنێت
گوندی بوستان باشا تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت، دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دوو ژنە گەنج پچڕان، لەکاتێکدا بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بەرەو زانکۆی لازقییە لە سووریا دەڕۆیشتن، تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی نەدراوە.
-

سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان: مانگرتن لە هەفتەی ١٣٠یەمدا لە ٥٩ زینداندا بەردەوامە
بەپێی ڕاگەیاندراوی هەڵمەتی “سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان”، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٨٠ زیندانی لە ئێران لەسێدارە دراون، مانگرتنەکە لە هەفتەی ١٣٠یەمدا لە ٥٩ زینداندا بەردەوامە.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: دەبێت پرۆسەی یاسایی دەستپێبکات
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەڵێت: لە کۆتا دیدارماندا بەڕێز ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت پڕۆسەکە بە شێوازێکی یاسایی دەست پێبکات و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە و هەرکەسێک چی لە دەست دێت دەبێت بیکات.
-

لە دۆسیەی گوڵستان دۆکودا ١٥ کەس دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دۆکو، لە چەندین شار هەڵکوتانە سەر ماڵان ئەنجامدرا و ١٥ کەس دەستبەسەر کران.
-

لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا و چالاکی ئێشکگری پیرۆز کران
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگریی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٤یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، لێدوانێک درا.
-

بانگەواز لە شرناخەوە بۆ دەرکردنی "یاسای بنەڕەتی" و چەسپاندنی ئاشتی
ژنانی شرناخ لە باکووری کوردستان داوایان کرد، کە ئەوەی پێی دەوترێت "یاسای بنەڕەتی" دەربکرێت بۆ دابینکردنی مسۆگەری یاسایی کە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکاتە هەمیشەیی و جێگیر.
-

تاژێ: هێرشی میدیایی بۆسەر دیلەکانمان بەشێکە لە شەڕی تایبەت
تاژێ دەڵێت: بەرامبەر هەر پیلانێکی پیس لە دژی دیلەکانمان بێدەنگ نابین، هیچ هێزێک ناتوانێت بمانوەستێنێت و تۆڵەی هەر ژن، منداڵ و مرۆڤێکی خۆمان دەکەینەوە، هێرشی میدیایی بۆسەر دیلەکانمان پیلان بۆداڕێژراوە و بەشێکە لە شەڕی تایبەت.
-

گرفتی خوێندکارانی پۆلی ١٢؛ لە چاولێکەرییەوە تا کۆسپەکانی لیژنەی پرسیارەکان
مامۆستا ڕیزان بەکر دەربارەی گرفتەکانی بەردەوام خوێندکارانی پۆلی ١٢ دەڵێت: یەکەم شت متمانە بەخۆبوونە چونکە ئەوە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى خوێندن، هەر خوێندکارێک کە ئامانجێکى هەیە، هەوڵ و ماندووبوونی ڕۆژانەی پێویستە.
-

لە مەخموور بەرخۆدانی سێ ساڵە؛ دایە خانم تەمەن ٧٧ ساڵ، هەزارو ٩٦ ڕۆژە لە ئێشکگریدایە
چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مەخموور پێی ناوەتە چوارەمین ساڵی خۆیەوە، دایە خانم بەنەکی تەمەن ٧٧ ساڵ ماوەی هەزارو ٩٦ رۆژە بەبێ پچڕان لە ئێشکگریدایە.
-

گەنجانی دەم پارتی بە مەبەستی دیداری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد
ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی بە مەبەستی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا کرد و داوای دیداری ڕاستەخۆیان کرد لە ئیمراڵی.
-

ڕژێمی ئێرانی سزای زیندانیکردنی خۆپێشاندەرانی ساڵی ٢٠٢٥ی پەسەند کرد
بڕیاری دادگاییکردنی پاریا دادگەرسیفەت و ڕێبوار مەڕابی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە پەسەندکرا. پاریا کە بە تۆمەتی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵات تۆمەتبارکراوە، لە ماوەی مانگێکدا ڕەوانەی زیندانی ئەڤین دەکرێت
-

ژنانی ئەفغانی لە نێوان بڕیارەکانی دادگای نێودەوڵەتی و بەردەوامی پێشێلکارییەکانی تاڵیباندان
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە بۆ سەرکردەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ئایا ئەمە ڕووناکی خستە سەر دۆسیەی دادپەروەری و لێپرسینەوە سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی کە ژنان لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی دەبنەوە؟
-

کەژاڵ ڕەحمانی و براکەی لە نێوەندی بەردەوامیی ڕێوشوێنە دادوەرییەکاندا ئازاد کران
دوای دەستبەسەرکردنێک کە تۆمەتی ئەمنیەتی و بێبەشبوون لە چاوپێکەوتنی پارێزەری لەخۆگرتبوو، دەسەڵاتدارانی ئێران سێ چالاکوانی کورد- کەژال ڕەحمانی، دانیال برای و عیسا فایزی هاوژینی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرد.
-

یاداشتەکانی ژنان لە پەرتوکێکدا نووسرایەوە
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەیمان بە هاوکاریی نەوای ژن، بیرەوەرییەکانی خولی ئەکادیمیای ژنانی ئازادی زەینەب کناجی کردە پەرتوک.
-

"بەبێ بەشداریکردنی ژنان ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک پێکنایەت"
جەواھیر عوسمان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، دەڵێت: حکومەتی کاتی خاوەن ئەقڵیەتێکی پیاوسالارییە، ڕۆڵی ژنان تەنها لە چوارچێوەیەکی ئامڕازیدا دەھێڵێتەوە و نایەوێت ماف و داواکارییەکانیان لە بواری سیاسی و کارگێڕیدا بکاتە بنەما.
-

ئەنتیگراسیۆنی دەستەی ژنان... ئاسۆی نوێ بۆ کاری دامەزراوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان
لە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشدا، لە چوارچێوەی ئەنتیگراسیۆنی دامەزراوەیی، یەکخستنی دەستەی ژنانی خۆبەڕێوبەی لە کۆمیسیۆنی سووریا بۆ کاروباری خێزان و دانیشتووان بە فەرمی تەواو بوو.
-

ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان: دەستکەوتەکانی شۆڕش بەرهەمی خەباتێکی دوورودرێژن و مسۆگریان لە دەستوورەوە دەست پێدەکات
بەرپرسانی ژنانی ئەرمەنستان و سووریا دەڵێن دەستکەوتەکانی ژنان بەرهەمی خەباتی درێژخایەنن و دەبێت لە دەستووری داهاتووی سووریادا بچەسپێنرێن.
-

مەکەگە یادی ئایفەر سیرچی دەکاتەوە و پشتگیری لە خەباتەکەی بۆ ڕاستی دووپات دەکاتەوە
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا، لە ٢٠ەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس «ئایفەر سیرچی»دا، جەختی لە ئاشکراکردنی ڕاستی کۆچی دوایی و سزادانی تاوانباران کردەوە، و بەڵێنی بەردەوامیدانی بە ڕێبازەکەی و خەبات لە پێناو ڕاستیدا دووپاتکردەوە
-

چواردەیەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا، بەڕێوەچوو
بە دروشمی " بەڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، مافی گەلی کورد دەچەسپێنین و سوریایەکی دیموکرات بونیاد دەنەین"، لە لایەن نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی لایەنە سیاسییەکانی شاری سلێمانی، ١٤یەمین ساڵیادی شۆڕشەکە بەرزڕاگیرا
-

بزووتنەوەی “خۆری ئازادی”: تاڵیبان جیاکاریی ڕەگەزی چەسپاندووە و داهاتووی ژنان لە ئەفغانستان هەراسان دەکات
بزووتنەوەی "خۆری ئازادی"ی ژنانی ئەفغانستان بێبەشکردنی پێنج ساڵەی ژنان لە خوێندن و کار شەرمەزار دەکات و ڕادەگەیەنێت کە جیاکاریی ڕەگەزیی تاڵیبان، مەترسییەکی قووڵی لەسەر تەواوی پەیکەری کۆمەڵایەتی و ئابووری وڵاتەکە دروستکردووە.