ڕۆژانە
-

ژنان بەهۆی دامەزراوەی ژنانەوە لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ دەبن
پێشبڕکێیەکی چنین لەلایەن دەزگای ژنانەوە لە کامپی پەنابەرانی مەخموور دەستیپێکردووە، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کردووە ڕایانگەیاند کە ئامانجیان نمایشکردنی هونەر و کاری ژنانە.
-

ئەندامێکی تۆڕی ٨ی مارس: ڕاگرتنی ئامارەکانی کوشتنی ژنان تیشک خستنە سەر کوشتنەکانی کەم کردۆتەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی ٨ی ئادار، ژنانی چالاکوان بەردەوام لە هەوڵی ئەنجامدانی چالاکیەکانن، سەرەڕای ئەوەش کوشتنەکانی ژنان بەردەوامە، لە ماوەی ٥٣ ڕۆژدا ٩ ژن لە هەرێمی کوردستاندا کۆتای بە ژیانیان هێندراوە.
-

کۆمەڵەی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا دامەزرا
کۆمەڵەی دۆکیۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا دامەزرا، ڕاگەیەندراوە کە بەم زووانە زنجیرە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی ٩٠ بەشی لە ژێر ناوی 'ژیانەوەی کورد' سەبارەت بە مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
-

لە ڤیەنا کۆنفرانسی زایەندپەرستی کۆمەڵگە بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئاڤێستا کۆنفرانسێک بە ناونیشانی "زایەندپەرستی کۆمەڵگە لە ناودەبەین، هاوژیانی ئازاد بونیاد دەنێین" لە ڤیەنا ئەنجام درا.
-

لە شوێنی بەئامانج گرتنیان لە ڕانیە ساڵیحە ڤیان و هەڤاڵانی بەبیرهێندرانەوە
لە گوندی گردجانی دەڤەری ڕاپەڕین، لە شوێنی بە ئامانج گرتنیان بە مەراسیمێک ساڵیحە ڤیان و هاوڕێکانی بەبیرهێندرانەوە کە بە فرڕۆکەی بێفرۆکەوان لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کرانە ئامانج.
-

پاژک: بە هیوای سەردەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین
کۆردیناسیۆنی پاژک ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٨ی ئادار بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاجدار بووە و وتی: بە ڕۆشنایی بەهار و هیوای سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و بەهێزی خەبات پێشوازی لە ٨ ئاداری نوێ دەکەین.
-

تەژەئا بەرنامەی ٨ی ئاداری خۆی ئاشکرا کرد
تەژەئا بە دروشمی "ئێمە دژی جینۆسایدی ژنان هەڵدەستین، بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین"، پێشوازی لە ٨ی ئادار کرد و بەرنامەی گردبوونەوە و چالاکییەکانی خۆی ڕاگەیاند.
-

٦ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بەئامانجگرتنی بازاڕێک لە شاری فاشر کوژران
بۆردوومانکردنی بازاڕێکی بەناوبانگی شاری فاشر بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٦ کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیارینەکراو.
-

ژنانی دێرەزوور خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن
ژنانی دێرەزوور کە خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن، دەڵێن: ژنان بە کولتوور و نەریت و میراتی خۆیانەوە ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن، ئەمە تەنها ڕۆژی ژنان نییە، ڕۆژێکە بۆ داننان بە قوربانیدان و بەرخۆدان و ئیرادەی ژنان.
-
پەرتوکی "ژاوەژاوی مێینە"
لە بواری لێکۆڵینەوەی فێمینیستەکاندا، نووسەر ئوم زەین لە پەرتوکی "ژاوە ژاوی مێینە" دا ئامانجی ڕوونکردنەوەی سنووری دووانەی ژن- پیاو بووە، بۆ تێگەیشتن لە کێشەکانی باڵادەستی پیاو کە دەیان ساڵە ڕەگی داکووتیوە.
-

“توندوتیژی دژی ژنان لە وڵاتانی عەرەبیدا دەشاردرێتەوە”
سەوسان جەعی، چالاکوانی مافی مرۆڤ سەرنجی بۆ ئەو پێشێلکارییانە ڕاکێشا کە بەهۆی سیستمی دەوڵەتی پیاو لە وڵاتانی عەرەبیدا ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە و ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بۆ ئەوان ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەیە.
-

"یاساکانی تاڵیبان دژ بە شکۆمەندیی و یەکسانیی ژنانە"
نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، ، یاساکانی سنوورادرکردنی ژنانی ئەفغانستان دژ بە پرەنسیپەکانی شکۆمەندیی و یەکسانییە، تاڵیبان بە سەرکوت و ترس حوکمی ئەفغانستان دەکات.
-

ژنانی باشوور سەردانی شوێنی خەباتی گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادینیان کرد
کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا، سەردانی شوێنی کارکردنی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد (هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا)یان کرد و تاجەگوڵینەی ڕێز وەفایان دانا.
-

"دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە شەهید کردنی هاوڕێکانمان ناتوانێت بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد لە ناو ببات"
چالاکوانێک دەڵێت: هێرشەکان و لە ناوبردنی هاوڕێکانمان لە بەرخۆدان و بەرەوپێشبردنی بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دامان نابڕێت، ناهێڵین دەستکەوتەکانمان لە ناو ببەن.
-

ئایشەگول دۆغان: پێویستە بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێت
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئێستا پێویستە بارودۆخی بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێت، پێویستە ئەم پرۆسەیە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا بەڕێوەبچێت.
-

ئیسرائیل چوونی هاوكارییە مرۆییەكانی بۆ غەزە ڕاگرت
دوای كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەكان، گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ ناو كەرتی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕاگیرا.
-

بەنداوی قەرغێ؛ هاوینەهەوارییەک کە بەڕووی ژناندا داخرابوو!
بەنداوەکانی ئەفغانستان سەردەمانێک هێمای گەشەسەندن بوون، بەڵام شەڕ و سەرکوت بەنداوەکانیان لە وێرانە بچووک کردۆتەوە، بەنداوی قەرغە کە هاوینەهەواری قەرەباڵغە، ئەمڕۆ کەوتووەتە ناو بێدەنگییەکی سەپێنراوەوە و چوونە ژوورەوەی ژنانیش قەدەغە کراوە.
-

بەلەمێكی کۆچبەران کە دەیان هاوڵاتی کوردی تێدایە چارەنوسی نادیارە
بەلەمێكی چوپ، کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەرى هەڵگرتووەو زیاتر لە ٢٠ کەسیان كوردن و لە ئاوى نێوان فەرەنسا-بەریتانیا کون بووەو چەند کاتژمێرێکە سەرنشینانی ئەو بەلەمە چارەنووسیان نادیارە.
-

دوو فەرماندەی یەکەی ژنانی ئێران: لە یاریگاکاندا چاودێری جلوبەرگی ژنان دەکەین
دوو فەرماندەی یەکەی تایبەتی ئێران ڕایانگەیاند، دوای ڕەزامەندی لەسەر ئامادەبوونی ژنان لەنێو یاریگاکاندا بڕگە جیاکراوەکان لەبەرچاو گیراوە، دەشڵێن، لە یاریگاکاندا چاودێری جلوبەرگی ژنان دەکەین و لە كاتی پێویستدا هۆشدارییان پێدەدەین.
-

لە ئەڵمانیا دژی سیاسەتەكانی ئێران گردبوونەوە بەڕێوەچوو
lە شارەکانی ئەڵمانیا هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروشمی “شەممەی ناڕازی” دژی سیاسەتەكانی ئێران گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بەشداربووانی گردبوونەوەكەش دەڵێن، گردبوونەوەکان بەردەوام دەبێت تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.