ڕێپاک بە بوڵتەنێک پانۆرامای ٢٠٢٥ی ژنانی بڵاوکردەوە

ڕێکخراوی ڕێپاک پانۆرامای خەباتی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٥ لە دژی دەوڵەتی نێر و دەرئەنجام و شێوازەکانی خەباتی بڵاوکردەوە.

ڕێپاک بە بوڵتەنێک پانۆرامای ٢٠٢٥ی ژنانی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد "ڕێپاک" پانۆرامای خەباتی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی بڵاوکردۆتەوە، لەم پانۆرامایەدا، خەباتی ژنان لەدژی سیستەمی پیاوسالاری دەوڵەتی نێر و توندوتیژی و هەروەها دەرئەنجامەکانی خەباتی ژنان، بە شێوەیەکی هەمەلایەنە باسکراوە.

 

پانۆراماکە بە ڕۆژەڤی ژنانی ئەم وڵاتانە ئامادەکراوە:  ڕۆژەڤی ژنانی ئەوروپی،  ژنان لە وڵاتانی بەڵکان، ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژنان لە ئابیا یالا، دۆخی ژنان وتەڤگەرەکانی ژنان لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، باشووری ئەفریقا، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

 

بەکورتی، پانۆراماکە دۆخی جیهانی توندوتیژی، شەڕ، ئیکۆلۆژی، هەژاری، ژنانی پێشەنگ لە تەڤگەرەکانی گەلان و سیاسەتی دانیشتووان، پرس و شێوازی خەباتی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٥ بە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر هەڵدەسەنگێنێت.

 

لە هەمانکاتدا بەو لێدوانە کۆتایی دێت: "ئێمە دەڵێین دەسەڵاتداران ناتوانن ڕێگری لە ئیرادەی خەباتکردنمان بکەن، باوەڕمان لە بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و دادپەروەرانە گەشە دەکات، ئەمساڵ دەکەینە ساڵی گەیشتن بە ماف و ئازادیەکان. بۆیە دەڵێین؛ بەردەوام بە لە خەبات".