ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 138 لە 1.029

1 شوبات 2026

  1.  ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن

    ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن

    پێنج هەفتە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە لە ئەزموونی خۆپیشاندانی بەرفراوان، دەستگیرکردن، سەرکوتکردنی توندوتیژانە دژی خۆپیشاندەران و سنووردارکردنی توندی ئینتەرنێت.

  2. لە ڕاپەرین کەمپەینی "هاوکاری و هاوپشتی بۆ ڕۆژئاوا" بە کۆکردنەوەی دەیان هەزار دۆلار و سەدان ملیۆن دینار کۆتایی هات

    لە ڕاپەرین کەمپەینی "هاوکاری و هاوپشتی بۆ ڕۆژئاوا" بە کۆکردنەوەی دەیان هەزار دۆلار و سەدان ملیۆن دینار کۆتایی هات

    ئەنجومەنی گەلی ڕاپەڕین، ئەنجامی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندو ئاشکرای کرد، کە لە ماوەی هەشت ڕۆژدا هاوڵاتیانی سنوورەکە نموونەیەکی بەرزی یەکێتی نەتەوەییان تۆمار کردووە و بڕێکی زۆر پارە و پێداویستییان پێشکەش کرد.

  3. بە دروشمی "هیوا لە ژێر گەمارۆدایە" ژنانی هیندستان هاودەنگی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە

    بە دروشمی "هیوا لە ژێر گەمارۆدایە" ژنانی هیندستان هاودەنگی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە

    زیاتر لە ٢٠٠ ژن و ئەکادیمیست و هونەرمەندو کەسایەتییە میدیاییەکان لە هیندستان ڕاگەیاندراوێکیان بە ناونیشانی ''هیوا لە ژێر گەمارۆدان'' بڵاوکردەوە و تێیدا هاودەنگی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

  4. ژنانی ئوسترالیا پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

    ژنانی ئوسترالیا پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

    ژنانی ئوسترالیا بە دروشمی”ئێمە بە هاودەنگی لەگەڵتان دەوەستینەوە” پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا و ژنانی شەڕڤان دەربڕی و ڕایانگەیاند، کە ژنانی کورد بە جیهانیان نیشانداوە چۆن پڕۆژەیەکی سۆسیالیستی و فێمینیست دەستپێدەکات.

  5. ژنانی کۆچبەر لە کۆبانێ: بۆ قاپێک خواردن دەستبەرداری مافەکانمان نابین

    ژنانی کۆچبەر لە کۆبانێ: بۆ قاپێک خواردن دەستبەرداری مافەکانمان نابین

    کورد لە شاری کۆبانێ و ئەو کۆچبەرانەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییە لەو شارە نیشتەجێ بوون، بازاڕی پاشماوەی قاپی خۆراک بە چارەنووس و خوێنی منداڵەکانیان ڕەتدەکەنەوە و داوای چارەسەری سیاسی دەکەن و بە دەستوور مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.

  6. شۆخان محەمەد: فێربوونی شۆفێری تەنها لێخوڕینی ئۆتۆمبێل نییە بەڵکو دروستکردنی متمانەیە بۆ ژنان

    شۆخان محەمەد: فێربوونی شۆفێری تەنها لێخوڕینی ئۆتۆمبێل نییە بەڵکو دروستکردنی متمانەیە بۆ ژنان

    شۆخان محەمەد، وەک ژنێکی پێشەنگ لە دەڤەری ڕاپەڕین، لە ڕێگەی نوسینگەی ئاساوە هەوڵ دەدات کولتووری شۆفێری لەناو ژناندا بەرەوپێش ببات، دەشڵێت: فێربوونی شۆفێری تەنها لێخوڕینی ئۆتۆمبێل نییە، بەڵکو دروستکردنی متمانەیە بۆ ژنان.

31 کانوونی دووەم 2026

  1. کۆنگرەی ستار داوای کۆتاییهێنان بە هاندانی میدیایی دژی کورد دەکات

    کۆنگرەی ستار داوای کۆتاییهێنان بە هاندانی میدیایی دژی کورد دەکات

    کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات داوای کۆتایی هێنان بە هاندانی میدیایی دژ بە کورد دەکات دەڵێت: ئیرادەی گەلی کۆبانێ بووەتە ئاماژەی بەرخۆدان و ڕزگاربوون لە تیرۆر، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هەڵمەتەکان.

  2. تەڤ-دەم: ڕێککەوتنەکە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشانی سیاسییە

    تەڤ-دەم: ڕێککەوتنەکە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشانی سیاسییە

    تەڤ-دەم ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریای وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەقامگیری و وەستاندنی شەڕ هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشانی سیاسییە، بۆ جێبەجێکردنی مافەکانی گەل.

  3. ژنانی قامیشلۆ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش چوونە شەقام

    ژنانی قامیشلۆ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش چوونە شەقام

    لە ساتێکی مێژووییدا، کە بە پەرەسەندنی ئاڵەنگاریەکان دیار بوو، ژنانی قامیشلۆ خۆپیشاندانێکی هاوپشتییان بۆ پشتیوانی لە ڕێپێوانی جیهانی کرد، کە لە لایەن دەستپێشخەریی "ژنانی پاراستنی ڕۆژئاوا"ەوە دەستی پێکردبوو، پابەندبوونیان بە بەرخۆدان و بەرگریکردن لە شۆڕشی ژ

  4. کۆییەکان پشتیوانییان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە

    کۆییەکان پشتیوانییان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە

    گەلی کۆیە بە ڕێپێوانێکی جەماوەرییەوە، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و بە وتنەوەی دروشمی یەکە یەکە گەلی کورد یەکە، داوای پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەو بەشەی کوردستانیان لە ڕۆژئاوا کرد.

  5. زیندانیانی سیاسی کورد لە ئێران پەیامی پشتیوانی بۆ کۆبانێ و ڕۆژئاوا دەنێرن

    زیندانیانی سیاسی کورد لە ئێران پەیامی پشتیوانی بۆ کۆبانێ و ڕۆژئاوا دەنێرن

    سێ زیندانی سیاسی بە ناوەکانی وریشە مورادی و زەینەب جەلالیان و متلاب ئەحمەدیان لە پەیامێکدا دووپاتیان کردەوە، کە ئەوەی لە کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان ڕوودەدات نیشانەی دووبارەبوونەوەی نەخشەی مێژووی توندوتیژییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.