ڕۆژانە
-

لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری- ٤
نەسرینی تەمەن ١٥ ساڵ، لەگەڵ خێزانەکەی، دەرفەتی هەڵهاتنیان نەبوو کاتێک داعش لە کاتژمێر سێی بەیانی لە ٣ی ئاب دەستی بەسەر سیبادا گرت، خوشک و برا و دایک و باوک و کەسوکاری دەستگیرکران، چاوەکانی خوشکەکەی دەرهێنران، براکەی تا باری دەروونی تێکچوو بوو لێیدرا.
-

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تیرۆرکردنی مەهدی تەوەکولی و بنەماڵەکەی شەرمەزار کرد
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕژێمی داگیرکەری ئێران بە توندی ئیدانە دەکەین، و بانگەواز لە گشت چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان و ئێران دەکەین، هاوهەڵوێست بین و کۆتایی بەو ڕەفتارانە بێنین.
-

لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٧٣ هەزار و ٣٣٣ فەلەستینی کوژران
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس
-

تولای حاتیمۆغولاری: دەبێت بەپێی سازانی کۆتایی یاسا دەربچێت
تولای حاتیمۆغۆلاری، ھاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا کە یاسای چوارچێوە دەکرێت ببێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ دیموکراتیزەبوون و وتی: دەبێت ئەم یاسایە ڕەچاوی بارودۆخی بەڕێز ئۆجالان بکات و بتوانێت بە شێوەیەکی ئازادانە پرۆسەکە بەڕێوە ببات.
-

فشار و گرتن و لەسێدارەدان لە ئێران بەردەوامە
لە ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتن و سزای زیندانی و لەسێدارەدان زیادی کردووە، هونەرمەندی کورد مەهدی تەوەکوڵی و دایکی و خوشکەکەی بەهۆی دەستڕێژی تەقەی پاسداران گیانیان لەدەستدا.
-

ڕاپۆرت: بەهۆی بۆردوومانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان سەدان ژن و منداڵ کوژراون
ڕێکخراوی "ڕواداری" بەبەڵگەی کردووە کە هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان ٢٠٢٤-٢٠٢٦ بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە هەزار مەدەنی، ئاوارەبوونی هەزاران خێزان و زیانگەیشتن بە دامەزراوە مەدەنییەکان
-

کۆنگرەی ستار نامەیەکی تایبەتی ڕادەستی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کرد
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ١٨ ڕێکخراوی ژنانی سووریا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی ژنان و پێشێلکارییەکان کرا و داوای گەرەنتی مافەکانی کورد کرا.
-

کەمپەینی ”سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” جەخت لە بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکان لە زیندانەکانی ئێراندا دەکاتەوە
ئەندامانی کەمپەینی ”سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” ڕایانگەیاند، کە لە ١٣١هەمین هەفتەی چالاکییەکەیدا، مانگرتن و چالاکی ناڕەزایەتییان لە ٥٩ زیندانی ئێراندا ڕێکخستووە، سێدارەش زیادی کردووە.
-

ژنێک لە گەرمیان لەلایەن هاوژینی پێشووی کوژرا
شەوى ڕابردوو لە گوندى تازەدێی سنوورى شارۆچکەى کەلار ژنێک بە چەقۆ کوژرا، پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: بکوژەکە دەستگیرکراوە و لێکۆینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
-

لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری-٣
دایە گەورێ میر لە شەڕی شنگالدا کوڕ و برا و دایکی لەدەستدا، ئێستا نازانێت لە ژیاندان یان مردوون و دەڵێت: ئەگەر لە ژیاندان با بیانهێننە لای ئێمە، ئەگەر مردوون با ئێسکەکانمان پێ بدەنەوە.
-

تاژێ داوای ئازادکردنی دیلەکان دەکات
لە سیمینارێکدا کە لە لایەن تااژێوە ەڕێوەچوو، داوای ئازادکردنی دیلەکانی ئێزدی کرا و تێیدا هاتبوو: هیچ کەسێک یارمەتی ئەو دیلانە نادات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر خاکی خۆیان. نە حکومەت و نە هێزە نێودەوڵەتییەکان هاوکاری ناکەن.
-

یەکەم پەرلەمانتاری "داون سیندرۆم" بەرگری لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات
مار گالسێرانö یەکەم کەس کە خاوەنی حاڵەتی داون سیندرۆمە کورسییەکی پەرلەمانی لە ئیسپانیا و سەرانسەری کیشوەری ئەوروپا بەدەستدەهێنێت.
-

گوڵستان کلچ کۆچیگیت: ڕەنگە پێش پشووی پەرلەمان یاسای چوارچێوە دەربکرێت
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆکفراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند، هیشتا وادەی دەرکردنی 'یاسای چوارچێوە' دیار نییە، بەڵام ڕەنگە لەم هەفتەیەدا دەربچوێندرێت و جەختی کردەوە یاساکە دەبێت مافی یاسایی هەموو ئەو کەسانە بپارێزێت کە دەگەڕێنەوەو بەشداریی کایەی سیاسیی دەکەن.
-

لە مەخموور بە ناونیشانی "دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا" وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو
دوێنێ لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، بە پێشەنگایەتیی وەقفی ژنان و ئەنجومەنی ژنانی گەنج و بە بەشداریی دامودەزگا و دانیشتوانی کامپەکە، بە ناونیشانی "دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا" وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.
-

لە پێنجەمین ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیباندا ژنانى ئەفغانستان داوای فراوانکردنى خۆپیشاندانەکان دەکەن
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیبان، بزووتنەوەی "منارة حركة المرأة الأفغانية" بانگهێشتی چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد، بەشداری لە بەرنامەو هەڵمەتە ناڕەزاییەکان بکەن بۆ گەیاندنی پەیامی ئازادی و یەکسانی و کۆتایی جیاکاری.
-

سیدار خەڵەف: ڕێگە نادەین ژنان لە سووریای نوێدا پەراوێز بخەن
لە نێوان بەرگریکردن لە خاك و بونیادنانی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا، سیدار خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ـ ژنان، دەڵێت: ئەو ژنانەی بەخۆدانیان داوە، قەبووڵ ناکەن بگەڕێنەوە بۆ پەراوێز، داوای ڕۆڵێکی کارا دەکەن لە ڕەنگڕێژکردنی داهاتووی سووریا.
-

لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری- ٢
کوڕەکەی دایە لەیلێ بۆ یەکەمجار هەنگاو دەنێتە ناو ماڵەکە و ئەو شتانەی دەیبینێت تووشی سەرسوڕمان بووە، کاتێک لەگەڵ دایکیدا دەگەڕێتەوە، ئەزموونەکەی لە زیندانی ژناندا دێتە بەرچاو، بە یاری بێدەنگ و سنگی خەونەکانی پەكە بە خوێن.
-

قەیرانی دەسەڵات و جەنگی وڵاتان؛ کێشەى کەمی خزمەتگوزاریەکان لە باشووری کوردستان سەرهەڵدەداتەوە
قەیران لەدوای قەیران بەرۆکی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان دەگرێت، دەسەڵات ژینگەی بێ خزمەتگوزاری پەرەپێدەدات و ژیانی ڕۆژانە خەریکە پەکی دەکەوێت، ژنان دەڵێن: بەردێک لەئاسمان بکەوێتە خوارەوە بەر سەری کورد دەکەوێت.
-

گیان لەدەستدان بە ئیبۆلا بۆ ١٣٥٤ کەس بەرزبووەتەوەو تاقیکردنەوەی ڤاکسینی نوێ دەستپێدەکات
ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا تووشی بڵاوبوونەوەی سەختی ئیبۆلا دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و مردن، لە هەمان کاتدا زانکۆی ئۆکسفۆرد یەکەم تاقیکردنەوەی کلینیکی خۆی بۆ ڤاکسینێک دەستپێدەکات لە هەوڵێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
-

نامەیەک لە WFAوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: پرۆسەی سیاسی لە ئەفغانستان بێ ژنان بەڕێوە ناچێت
ڕێکخراوی ژنان بۆ ئەفغانستاWFA لە نامەیەکی کراوەدا بۆ ئەمیندار و کۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد کە بەشداریکردنی واتاداری ژنان لە پرۆسەی سیاسی خێراتر بکرێت، هەروەها کارەکانی یوونامیشی لەبەر کەمیی شەفافیەت خستە بەر ڕەخنە.