ژێنێڤیێڤ فرێس: ئۆجالان کوردایەتی لە گۆشەگیرییەوە وەرچەرخاندە سەر پەیوەندییەکی ئایدۆلۆژیی
ژێنێڤیێڤ فرێس، فەیلەسوفی فێمینیستی فەڕەنسی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی ئاشتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و دەڵێت: بانگەوازەکەی ئۆجالان بە درووست دەبینم، کوردایەتی لە گۆشەگییریەوە وەرچەرخاندە سەر پەیوەندییەکی ئایدۆلۆژیی.
ناوەندی هەواڵ
هەڵمەتی پشتیوانیی نێونەتەوەیی بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنگی داوەتەوە. ژێنێڤیێڤ فرێس، فەیلەسوفی فێمینیستی فەڕەنسی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا، پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆسەی چارەسەری و بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی، بە دەرچەیەک بۆ تێپەڕاندنی نەتەوەپەرستی و پاوانخوازیی دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەیی پێناسە کردووە.
پەیامەکەی ژێنێڤیێڤ فرێس بەم شێوەیەیە:
ناسنامەکان لە درووستبوونیانەوە پرۆسەیەکی جووڵاو، سیاسیی، مێژوویین. ناسنامەی کوردیش 'بوون'ـێکی داینامیکە کە لە جوگرافیای میزۆپۆتامیا و ئانادۆڵیا دامەزرا، ئەمڕۆ لە ئەوروپاش ڕەوەندێکی خۆی هەیە، کە لەگەڵ ژیانی کەلتووری و سیاسیی گەلانی تردا ئاوێتە بووە. لەبەرئەوە بانگەاوزی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان بە دروست دەبینم کە لەبری ئەوەی کوردایەتی پشتگوێ بخات، دەیکاتە پەیوەندییەکی ئایدۆلۆژی.
ئینتێگراسیۆن داڕشتنەوەی دیدگایەکە لە سەرووی نەتەوەپەرستی و پاوانخوازییەوە
ئەگەر سیاسەتێکی بێسنوور و یەکسان لە نێوان گەلانی کورد، تورک، عەرەب و فارسدا بەرهەم بێت، بە شێوەیەکی سرووشتی پێویستە ڕێز لە ڕاستیی جووڵاوی ناسنامەکان بگرێت. کاتی ئەوە هاتووە کە تێکۆشان دژی نەتەوەپەرستی و پاوانخوازی، دوور لە جیاکاری بە دیدگایەک لە سەروو نەتەوەوە درێژەی پێ بدرێت. باوەڕم وایە کە ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک کە ئۆجالان بۆ کورد پێشنیاری کردووە، خودی ئەمەیە. هیوادارم لە تێکۆشانتاندا بۆ ئاشتی سەرکەوتوو بن.