ژنانی ڕۆژنامەنووسی شنگال: ڕاگەیاندن دەنگی فەرمانەکەی گەیاندە جیهان
لە شنگال یەکەمین کۆنفڕانسی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزیدخان بە بەشداریی نوێنەرانی دەزگاکان لە دۆڵی قەرس بەڕێوەچوو، لە کۆنفڕانسەکەدا جەخت لەسەر ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە تێکشکاندنی گۆشەگیریدا کرایەوە و ١٠ ئەندام بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرران.
شنگال
یەکەمین کۆنفڕانسی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزیدخان بە بەشداریی ٥٠ نوێنەرو نوێنەرانی ئەنجومەنی گەل، تەڤگەری ژنانی ئێزدی "تاژێ"، ڕاگەیاندنی ژنانی ئێزیدخان، لیژنەی دیپلۆماسی، ڕاگەیاندنی ئێزدیخان و ئەکادیمیای کۆمەڵگەی عەبدوڵا ئۆجالان لە شنگال لە دۆڵی قەرس بەڕێوەچوو.
”ژنانی ڕۆژنامەنووس تێڕوانین و نرخاندنی گرنگیان کرد”
هۆڵی کۆنفڕانسەکە بە وێنەی شەهیدانی فەرمان و یەژاستار و هەپەگە و یەژەشە، یەبەشە ڕازاوەتەوە، دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی، ئازاد شنگالی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شنگال قسەی کرد، پاشان بۆچوونەکان هاوبەش کران و پێشنیارەکان لە چوارچێوەی ئاوەدانکردنەوەی کار و چالاکییەکانی ئێزیدخان خرانەڕوو، ژنا ڕۆژنامەنووسەکان تێبینی و هەڵسەنگاندنی گرنگیان کرد و دەیانوت: پێش فەرمانەکە ڕاگەیاندن لە کۆمەڵگەی ئێزیدخاندا نەبووە و ژنی ڕۆژنامەنووسیش نەبووە، لەگەڵ دامەزراندنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی شنگال، ڕاگەیاندراوەکانیش خۆیان ڕێکخست و قارەمانێتی شەڕڤانان و دڕندەیی چەتەکانی داعش و بەرخۆدانی کۆمەڵگەی ئیزدییان لە ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆوە گەیاندە جیهان.
”ڕاگەیاندن دەنگی فەرمانەکەی گەیاندە جیهان”
هێڤیدار شنگالی، ڕۆژنامەنووس سەبارەت بە کۆنفڕانسەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە شەهیدانی ئێزدیخان بەبیر دەهێنێتەوە و کۆنفڕانسەکە لە سەرجەم شەهیدان پیرۆز دەکات، وتی: لە کۆنفڕانسەکەدا تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئۆجالان خوێنرانەوە و بابەتگەلی گرنگی تێدا بوون، پێشتر بەهۆی نەبوونی ڕاگەیاندنەوە ٧٣ فەرمان بەڕێوە چوون، بەڵام هیچ کەسێک دەنگی ئێمەی نەبیست، لە فەرمانی ٧٤ـەمەدا دەرکەوت کە کێ ئێمەی ڕزگار کرد وبکۆمەڵگەی ئێمەی خستە ناو مەترسییەوە، بە سایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان و شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد کار و خەباتی خۆمان بەڕێوە دەبەین، ئێمەش وەک ژنانی ئێزدی شوێنی خۆمان لە ڕاگەیاندنی ژندا دەگرین، هەر شتێک کە لە ئێمە داوا بکرێت، ئەنجامی دەدەین.
”ڕاگەیاندنی ئێزیدخان دەنگی ئێزیدخانە”
ئەمیرا سیمۆ، ڕۆژنامەنووس لەسەر یەکەمین کۆنفڕانسی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزیدخان وتی: ئێمە کۆنفڕانسی یەکەمی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزیدخان لە تەواوی کۆمەڵگەکەمان پیرۆز دەکەین، ئامانجی ئێمە لە شنگال بەهێزکردنی ڕاگەیاندنەکەمانە، لە شنگالدا چەندین دەزگای ڕاگەیاندن هەن، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی دەرەوە نابنە دەنگی ئێزیدخان، ئێمە بە ڕاگەیاندنی شنگال دەگەینە ئامانج کە کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە باشی بخەینە ڕوو، پێشتر لە کۆمەڵگەکەماندا ژنان شوێنی خۆیان لە ڕاگەیاندندا نەدەگرت، ئێمە وەکو منداڵانی فەرمان پێشەنگیی کاری ڕاگەیاندن دەکەین، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ژنانی ئێزدی لە دەوروبەری بەهاکاندا کۆ بکەینەوە و ئەم شەڕە تایبەتەی کە لەسەر ئێمە بەڕێوە دەچێت پووچەڵ بکەین.
”ڕاگەیاندنەکەمان بە خەباتی شەهید نوژیان ئەرسلان دامەزرا”
لەکۆتای قسەکانیدا ئەمیرا سیمۆ ئەوەی خستە ڕوو کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە ڕاگەیاندنەکەیان دامەزراوە وتی: ئەمەش بە خەباتی شەهید نوژیان ئەرسلان دامەزرا، چۆن کە شەهید نوژیان هاتە ئێرە و ئازاری کۆمەڵگەکەی ئێمەی خستە زمان، ئەمڕۆ ئەم کارە دەکەوێتە سەر شانمان، وایە ئەو شەهید بووە، بەڵام دەبێت ئێمە بە شایستەیی خاوەندارێتی لەو بارە بکەین کە خستوویەتییە سەر شانمان، ئێمە خاوەندارێتی لە پێنووس و کامێراکەیان دەکەین، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە کێشەکانی کۆمەڵگە بخەینە زمان و لە ڕووی هۆشیارییەوە کۆمەڵگە ڕۆشنبیر بکەین.
دوای هەڵسەنگاندنەکان، ١٠ ئەندامی ئەنجومەنەکە هەڵبژێرران کە چوار کەسیان ژن بوون. چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا سەبارەت بە ڕاگەیاندراوی کۆنفڕانسەکە لێدوانێک بدرێت.