ئورمیە، دوو ژن بەهۆی نەکردنی حیجابەوە دەکرێن بەژێر ئۆتۆمبێلەوە
لەبەرامبەر ئەوەی حیجابیان نەپۆشیوە، شۆفێرێک لە ئورمیە بە ئۆتۆمبێلەکەی دوو ژن دەکات بەژێرەوە و تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.

لەبەرامبەر ئەوەی حیجابیان نەپۆشیوە، شۆفێرێک لە ئورمیە بە ئۆتۆمبێلەکەی دوو ژن دەکات بەژێرەوە و تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.
ناوەندی هەواڵ
بە پێی هەواڵێکی میدیا هەرێمییەکان لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لە جۆری "پرشیا" کە ژن و پیاوێکی تێدا بووە، لە شەقامی کاشانی دوو ژنی کردووە بە ژێرەوە و زیانی بە دوو ئۆتۆمبیلی دیکە و ماتۆڕێکیش گەیاندووە.
شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە لە پاش ئەوەی کە لەسەر پۆشینی حیجاب، هۆشداریی داوە بە دوو ژن و ئەو دوو ژنەش گوێیان بە هۆشدارییەکانی ئەو کەسە نەداوە، شۆفێرەکە کردوونی بەژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە.
دوابەدوای ئەو ڕووداوە، ئەو کەسە بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە هەڵهاتووە و تاکو ئێستا دەستگیر نەکراوە، هاوکات دۆخی تەندروستیی یەک لەو ژنانەی کە کراوە بە ژێرەوە ناجێگر بووە و هەردووکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری ئورمییە کراون.
ڕۆژانە لە ئێران لەلایەن کەسانی نزیک لە دەسەڵات و مەلاکانی ئێرانەوە بە بیانووی حیجابەوە هێرش دەکرێتە سەر ژنان و ئەشکەنجە دەدرێن، لەبەرامبەردا حکومەتی ئێرانیش پشتیوانی لە هێرشبەرەکان دەکات و هیچ ڕێکارێکی یاسایی بۆ ئەو کەسانە ناگرێتە بەر، بەڵکو بە پێچەوانەوە فشارەکان لە سەر ژنان زیاتر دەکات.
ت.پ