ناوەندی هەواڵ
لە سەرکوتکردنێکی نوێدا بە ئامانجی قەدەغەکردنی زیاتری ئازادی ژنان، تاڵیبان لە ئەفغانستان کۆبوونەوەی ژنانی لە جەژندا قەدەغەکرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "The Independent"ی بەریتانی، دوو یاداشتنامەی هاوشێوە دەریدەخەن "سەرکردە ناوخۆییەکانی تاڵیبان لە باکوری هەرێمی باغلان و ناوچەی تەخاری باکوری ڕۆژهەڵات ئاماژەبەوەدەکەن لە ژنان قەدەغەکراوە بچنە دەرەوە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا.




