هەژاری لە وڵاتی ئێران دوو هێندە زیادی کردووە

ئابوریناسێک باس لەوە دەکات، لە ماوەی دوو ساڵدا ڕێژەی هەژاری دانیشتوانی ئێران دوو هێندە زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

فەرشاد موئمینی شارەزای ئابووری لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی ئێراندا، جەختی لەوە کردەوە کە "شکستی داڕشتنی سیاسەت و هەژموونی قەوارەی دەسەڵات دوو هۆکاری ناسەقامگیریی بارودۆخی ئابووری ئێرانن"، ڕایگەیاند کە ڕێژەی هەژاری دانیشتوانی ئێران لە نێوان دوو هێندە زیادی کردووە.

 

فەرشاد ئەوەشی خستەڕوو، لە مێژووی پلاندانانی ئێراندا، یەکەم جارە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢٢ بێ وێنەترین دابەزینی دراو ڕوویدا، بەراورد بە قەبارەی دانیشتوانی ئێرانیش، هەژاری دوو هێندە زیادی کردووە.

 

ئەم ئابووریناسە، بە ئاماژەدان بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی "ئاو، کارەبا، بلیتی فڕۆکە، دراو، باجی گاز، خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل و هتد" لە ماوەی مانگێکدا وتی: ئەم حکومەتە ناوی خۆی ناوە حکومەتی کەمدەرامەتەکان و دروشمی ساڵ کۆنترۆڵی هەڵاوسان و گەشەی بەرهەمهێنانە.

 

بەرزبوونەوەی بەرزی نرخەکان لە ئێران ژیانی خەڵکی زیاتر قورس کردووە و لەبری بیرکردنەوە لە چارەسەری کێشەکە، حکومەت هەموو هەوڵەکانی لەسەر حیجابی ناچاری ژنان چڕکردووەتەوە و بۆ پێشخستنی سەپاندنەکانیشی هەموو ڕۆژێک ڕێبازی نوێ دەگرێتەبەر.