کۆردیناسیۆنی ڕێپێوانی ژنانی جیهان لە تونس کۆبوونەوە

کۆردیناسیۆنی ڕێپێوانی ژنانی جیهان لە تونس کۆبوونەوە، نوێنەرانی ڕێپێوانەکە لە پێنج کیشوەرەوە بەشدارییان کرد و تیشکیان خستەسەر هاوکاری فێمێنیستی نێوان کیشوەرەکان.

زهور مەشریقی – نازیهە بوسەعیدی

 

تونس- تەڤگەری چالاکی فێمێنیستی نیودەوڵەتی، ڕێپێوانی ژنانی جیهان، کە پێکدێن لە کۆمەڵە و ڕێکخراوە سەرەکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و توندوتیژی دژ بە ژنان و لەپێناو گۆڕانکاری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا تێدەکۆشن، بۆ ئامادەکاری چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی ڕێپێوانی ژنانی جیهان، کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوە.

 

ژنان باس له بارودۆخی وڵاتەکه یان دەکەن

جانا نەخال، ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی لوبنان کە بەرپرسیارە لە ڕێپێوانی ژنانی جیهان، ئاماژەی بەوەکرد کۆبوونەوەکە دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ نوێنەرانی هەموو هەرێمەکانی ڕێپێوانەکە کۆبووینەتەوە، لە کۆبوونەوەی یەکەمدا، هەر گروپێک مەرجی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکردن کردووەتەوە و لە دانیشتنی دووەمدا باس لە بارودۆخی گشتی ڕێپێوانی ژنانی جیهان دەکەن.

 

جانا نەخال ئاماژەی بەوەکرد ئەوان هەر لە سەرەتاوە کاردەکەن بۆ بونیادنانی کولتوورێکی فێمێنیستی لە لوبنان و وتی: ئێمە ئاماژەمان بە هێرشەکان بۆ سەر پەنابەرانی لوبنان و ژنانی سوریا و کێشەکانی ناوچەکە کردووە، هەروەها بیرۆکەی سیاسی فێمێنیستی بۆ دروستکردنی ناوچەی گفتوگۆ، نوسینگە و قاوەخانە بۆ ژنان دەکاتەوە.

 

"ژنان تێکۆشانێکی جیهانییان لە دژی سەپاندنی عەقڵییەتی پیاوسالاری دەستپێکردووە"

سوعاد بن مەحمود، نوێنەری کۆمیتەی هەماهەنگی تونسی ڕێپێوانی ژنانی جیهان، وتی: ڕۆژەڤی ڕێپێوانی ژنانی جیهان لەو بوارەدا گفتوگۆی لەسەر کرا، ژنان لە دژی سەپاندنی عەقڵییەتی پیاوسالاری تێکۆشانێکی جیهانییان دەستپێکردووە.

 

سوعاد بن مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی ڕێپێوانی ژنانی جیهان هەژاری ڕەتکردەوە کە بە "نان و گوڵ" دەستیپێکرد و وتی: ڕێپێوانی ژنانی جیهان هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕەت دەکاتەوە، بە توندوتیژی ئابووریشەوە، سیستەمی پیاوسالاری هەوڵدەدات ژنان لەپێناوی بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆیدا بەکاربهێنێت، لە لایەکی ترەوە، ڕێپێوانی ژنانی جیهان دژی ئەوەیە و ئامانجمان ڕێگریکردنە لە دەستدرێژیکردنە سەر ژنان.

 

سوعاد بن مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، خەبات دژ بە سیستمی پیاوسالاری زیاد دەکەن و وتی: بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەستدرێژی سێکسی و ئابووری بۆ سەر ژنان بکرێت و یەکسانی مسۆگەر بکرێت، گرنگە یەکگرتنی فێمێنیستی نێوان کیشوەرەکان بپارێزرێت، ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا لە هەمان بارودۆخی تراژیدیدا دەژین و داوای بەهێزکردنی هاوکاری ژنان دەکەن.