لە نێوان پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ هەزاران کەس لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕووبەڕووی لەسێدارەدان دەبنەوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی قەیرانێکی خراپتری سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ئاشکرا کرد کە هەزاران کەس بە پشتبەستن بە تۆمەت و دادگاییکردنی نادادپەروەرانە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە دژی زیندانیان و چالاکوانانی داوای ئازادی، کە ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دا، کە ئێران لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕووبەڕووی قەیرانێکی بەرفراوان بووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەزاران کەس بە تۆمەتی ناڕوون و گشتی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە یان تا ئێستاش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان یان دادگاییکردندان، دوای ئەو دادگاییانەی کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە "نادادپەروەرییەکی زۆر نادادپەروەرانە" پێناسەی کرد.
لەو ڕاگەیوندراوەدا، بە تایبەتی تیشکی خراوەتە سەر دۆسیەی وریشە مورادی، چالاکوانی کورد کە دوای دادگاییکردنی ساختە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد کە دەستبەجێ هەموو لەسێدارەدانەکانی پلان بۆ داڕێژراو ڕابگرن و سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێننەوە و بە فەرمی ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان ڕابگەیەنن، بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی سزای لەسێدارەدان.