کۆنفرانسی هاوپەیمانی ژنان: ئیرادە ژنانی سووریا یەکدەخات
کۆنفرانسی هاوپەیمانی ژنان نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنانی کرد، بۆ ڕەتکردنەوەی عەقڵیەتی جیهادییەکانی هەتەشە کە دەسەڵاتدارئ سووریا دەکات، بەڵێنیدا خەبات بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی ژنانی سووریا و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە پەرەپێبدات.

سیلڤا ئیبراهیم
حەسەکە - بەشداربووانی کۆنفرانسی هاوپەیمانی ژنان جەختیان لە سەر پێویستی یەکخستنی خەباتی ژنان کردەوە، بۆ ڕێکخستنی ڕیزەکانیان و بونیادنانی هێزێکی کۆمەڵایەتی کاریگەرە، کە کار بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و ئەخلاقی لەسەر بنەمای ئەو بنەمایە بکات کە ئازادی ژن ئەو بناغەیەیە، کە ئازادی کۆمەڵگە بە گشتی لەسەری بونیاد نراوە، هەروەها چەسپاندنی بەشداری سیاسی ژنان لە ڕێگەی نوێنەرایەتی دادپەروەرانە و کاریگەر.
بە دروشمی "هاوپەیمانی ژنان بناغەی بونیادنانی دادپەروەری و دیموکراتییە لە سووریایەکی لامەرکەزی و یەکگرتوودا" ژنانی سووریا بۆ یەکخستنی دەنگ و هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە پەراوێزخستن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەریان کۆبوونەوە، هەروەها ئەم کۆنفرانسە نزیکەی ٦٠٠ نوێنەری سەرجەم شارەکانی سووریای کۆکردەوە، کە نوێنەرایەتی ئایین و نەتەوە جیاوازەکان بوون، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا.
لەیلا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدیەکان لە پارێزگای جزیرە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردن لەم کۆنفرانسەدا کە ئیرادەی ژنانی کۆکردەوە لەژێر ڕۆشنایی ئەو پەراوێزخستنەی کە ئەزمونی دەکەن، وتی: ئەم کۆنفرانسە وەڵامێکە بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان وایە ئێمە بێتواناین لە ئەنجامدانی هەر کارێک، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەوە ژنانن کۆمەڵگە بەڕێوەدەبەن و کولتوورەکە دەپارێزن، هەروەها سەرەڕای ئەو پێشێلکاری و نادادپەروەری و ڕەتکردنەوەی ناسنامە کە ئێزدییەکان تووشی بوون، توانیان لەم کۆنفرانسەدا نوێنەرایەتی خۆیان بکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەر کۆنفرانسێک، سیمینارێک، یان کۆبوونەوەیەک کە هەموو پێکهاتەکان یان ژنان کۆبکاتەوە، کاریگەری لەسەر ڕاستی سیاسی هەیە، بۆیە گرنگە خەباتەکە چڕتر بکەینەوە و ڕووبەڕووی هەموو ئەو کەسانە ببینەوە کە هەوڵدەدەن ڕۆڵی ئێمە پەراوێز بخەن.
"هەڵبژاردنەکان لە سووریا ناڕەوایە"
سیلڤا شێخ داود، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار، گرنگی کۆنفرانسەکەی بەرز نرخاند، وتی: ئەم کۆنفرانسە هەموو ژنانی سووریای لە پاشخان و گروپە ئایینییە جیاوازەکانەوە کۆکردەوە، لەوانە ئەرمەنەکان، ئاشوورییەکان، دروزەکان، عەلەوییەکان، کوردەکان، ئێزدییەکان، چەرکەسییەکان، و عەرەبەکان، هەروەها زۆرێک لە بەشداربووانی ئۆنلاین.
لە درێژەی قسەکانیدا، بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە سووریا، ئاماژەی بەوەدا، کە لە کاتێکی نەگونجاودا بەڕێوەچووە، نازانرێت تا چەند بەڕاستی نوێنەری گەلی سووریان، یان چەندە پابەندن بە پێوەرە دیموکراتیەکان و یەکپارچەیی، هەروەها ژنان لە سووریا هەڵوێستێکی ڕوون و پتەوی بەرامبەر ئەم هەڵبژاردنانە دەگرنەبەر، کە بە نایاسای پێناسەی کرد نوێنەرایەتی لە ٥٠% کەمتر نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردن دەبێت هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە لەخۆبگرێت بۆ ئەوەی مافەکانی هەمووان بەبێ پەراوێزخستن یان وەدەرنانی مسۆگەر بکرێت، سیلڤا شێخ داود لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: ئەم کۆنفرانسە هەڵوێستی هەموو ژنانی سووریا دەردەبڕێت بەرامبەر بە حکومەتی ئێستا و نوێنەرایەتی دەنگێکی دەستەکۆمەڵی دەکات، کە داوای پێداچوونەوەی ڕیشەی بە سیاسەت و یاساکانی حکومەت دەکات، چیتر بە شێوەی ئێستایان یان بە عەقڵیەتی زاڵیان قبوڵکراو نین.