ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: پێویستە پاراستنی ژنان لە توندوتیژی بگۆڕدرێت بۆ کردەوەی کۆنکرێتی و بەپەلە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی لەسەر پێویستی وەرگێڕانی ئەو ئیرادەی سیاسییەی عەبدولمەدجید تیبۆنی، سەرۆکی جەزائیر سەبارەت بە پاراستنی ژنان لە توندوتیژی بۆ ڕێوشوێنی کۆنکرێتی و بەپەلە دەربڕی.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250214-jpg7288c5-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان، چ بە لێدان، یان سووتاندن، لە پێشەنگی نیگەرانییەکانی چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤدایە، بەڵام هێشتا میکانیزمەکانی پاراستن بەس نین سەرەڕای بوونی یاسایەک کە ڕێگری لە توندوتیژی بەرامبەریان دەکات.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوێنێ ١٣ی شوبات لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەسەر پێویستی وەرگێڕانی ئەو ئیرادە سیاسییە کردەوە کە عەبدولمەدجید تیبۆنی سەرۆکی جەزائیر سەبارەت بە پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دەریبڕیوە بۆ ڕێوشوێنی کۆنکرێتی و بەپەلە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکخراوەکە پێشوازی لەو "ئیرادە" کرد کە سەرۆک کۆمار دەریبڕیوە بۆ بەرزکردنەوەی پاراستنی ژنان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک و دەستەبەرکردنی ئاسایشیان، بەبێ گوێدانە ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا، بڕیاری دادوەری بۆ ڕاسپاردنی وەزیری داد و وەزیری هاوپشتی نیشتمانی بۆ پێشنیارکردنی میکانیزمی یاسایی زیادە بە "هەنگاوێکی ئەرێنی کە شایەنی بەدواداچوونی وردە" پێناسە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەم هەنگاوە هاوتەریب بوو لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی کە جەزائیر لە دوایین پێداچوونەوەی خولیی گشتگیر لەبەردەم ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دابووی لە کاتی پێداچوونەوەکەدا، جەزائیر پابەند بووبوو بە بەردەوامبوون لە ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان و بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسایی لەم بوارەدا.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی کۆمەڵەی "جەزائیری فێمینیست" ئاشکرای کردووە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٧ کوژراون، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣، ٢٦٥ ژن کوژراون کە زۆربەیان دایک بوون و ١٦یان دووگیان بوون، ئەمەش یەکسانە بە کوشتنی ژنێک لە هەفتەیەکدا.