ناوەندی هەواڵ
ئەو نمایشە میوزیکییە گریمانەییەی (ئۆنلاین) کە گۆرانیبێژی ئێرانی پارەستوو ئەحمەدی، گۆرانیبێژ دوو ساڵ لەمەوبەر لە ناو ڕاڕەوەکانی ”خان ديرغشين”ی مێژوویی سازی کردبوو، لە ڕووداوێکی هونەرییەوە کە ملیۆنان بینەری لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەدەستهێنا، گۆڕا بۆ دۆسیەیەکی تاوانکاری کە بە جێبەجێکردنی سزای قامچیلێدان بەسەر خۆی و ئەندامانی گروپەکەیدا کۆتایی هات.
هانا کامکار، گۆرانیبێژو ئەکتەری ئێرانی ناڕەزایەتیی خۆی سەبارەت بەو ڕێکارە دادوەرییانە دەربڕی کە دژی پارەستوو ئەحمەدی، گۆرانیبێژ و چوار هونەرمەندی تر دەرچوون، کە ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر جێبەجێکردنی بڕیاری ٧٤ قامچی بەسەریاندا لەسەر پاشخانی بەشداریکردنیان لە کارێکی میوزیکیی وێنەگیراودا لە ناو ”خان ديرغشين”ی مێژوویی.
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە هەژمارەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ”ئینستاگرام” بڵاوی کردووەتەوە، هانا کامکار ڕووی لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد و بە سەرسوڕمان و ناڕەزایەتییەوە پرسی: ئێوە چی دەکەن؟ چ تاوانێکیان ئەنجام داوە؟ ئایا هیچ شتێکیان بڵاوکردووەتەوە جگە لە مرۆڤایەتی و خۆشی و جوانی تا بە قامچیلێدان سزا بدرێن؟
هەڵوێستەکەی هانا کامکار دوای ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی سزای قامچیلێدان بەسەر پارەستوو ئەحمەدی و چوار هاوپیشەکەیدا هات، وردەکارییەکانی دۆسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، کاتێک ئاهەنگێکی میوزیکیی ڕاستەوخۆی پارەستوو ئەحمەدی، گۆرانیبێژ لە ناو ”خان ديرغشين” مێژووییەکەوە پەخش کرا، کە تێیدا بەبێ لەسەرکردنی حیجابی زۆرەملێ و بە یاوەریی گروپێک لە ژەنیارانی پیاو دەرکەوت و گۆرانی دەوت، ئەمەش وایکرد دەسەڵاتداران لەو کاتەدا بەدواداچوونی دادوەرییان بۆ بکەن.




