ڕێگریکردن لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ژنان هەنگاوێکی نوێی سەرکوتکردنی مافەکانی ژنانی ئەفغانستانە
تاڵیبان فەرمانێکی نوێی دەرکرد و تێیدا قەدەغەکردنی چارەسەری ژنان لە کلینیکەکانی پزیشکی پیاوان لە پارێزگای قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان قەدەغە دەکات.

ناوەندی هەواڵ-
لە دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لە ئەفغانستان، تاڵیبان بەردەوام بووە لە سەپاندنی سنووردارکردنی توند بەسەر ژنان، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانەیان هەیە، لە خوێندن و کارکردنەوە تا تەندروستی و جوڵە، ئەم سنووردارکردنانە لە ژێر پەردەی ئایینی و کولتووریدا دەسەپێنرێن، سەرەڕای زیادبوونی ڕەخنەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان، ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول، ڕاپۆرتیان دا کە تاڵیبان فەرمانێکی نوێی دەرکرد، کە تێیدا قەدەغەکردنی چارەسەری ژنان لە کلینیکەکانی پزیشکی ددان کە لەلایەن پزیشکانی پیاوەوە بەڕێوەدەبرێن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی خۆجێی ئەم قەدەغەیەیان سەپاندووە، هەنگاوێکی نوێیە کە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ژنان سنووردار دەکات و نیگەرانییەکانیش لەسەر پەرەسەندنی سنووردارکردنی مافەکانی ژنان لەو وڵاتەدا دروست دەکات، ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەندامانی تاڵیبان دوای دەرچوونی فەرمانەکە ژنانیان لە کلینیکەکانی ددان لەم پارێزگایە لابردووە.
ئەم بڕیارە تەنها چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە تاڵیبان نووسینی شیعری غەزەلی قەدەغە کرد، کە بە "بوێر" پێناسەیان کرد، هەروەها لە چەند بوارێکدا ئینتەرنێتیان پچڕاند، کە ئەمەش وەک هەوڵێکە بۆ ئەوەی ژنان نەتوانن دەستیان بە خوێندن بگات، پێشتر لەدوای پۆلی شەشەم خوێندنی ژنانی گەنجیان قەدەغە کردبوو و ژنانیشیان لە دامودەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان قەدەغە کردبوو، هەروەها سنووردارکردنەکان بریتی بوون لە داخستنی پارکە گشتیەکان و هۆڵەکانی وەرزشکردن بەڕووی ژناندا، لەگەڵ ڕێگریکردن لە بەشداریکردنی تیپە وەرزشییەکانی ژنان لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕێبازێکی توندڕەوانەیە کە هەوڵدەدات ژنان بە نزیکەی تەواو لە کایەی گشتی داببڕێت.