فەیلەسوفێکی ئەمریکی پشتیوانی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و دیموکراتیک دەکات

ڕیبێکا گۆڵدشتاین، فەیلەسوفی ئەمریکی پشتگیری خۆی بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربری و بە 'بوار و بنەما بۆ ژیانی هاوبەش' ناوی هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕیبێکا گۆڵدشتاین، فەیلەسوفی ئەمریکی نامەیەکی پشتیوانی بۆ پارتی دیموکرات (DEM)ی نارد و جەختی لەسەر گرنگی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە کە لە ٢٧ی شوبات دەستیپێکرد، هەروەها ستایشی ناوەڕۆکەکەی کرد کە داوای ئاشتی و بەرەوپێشبردنی بەها کۆمەڵایەتی و دیموکراتییەکان دەکات.

 

ڕێبێکا گۆڵدشتاین لە پەیامەکەیدا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورکیا و دانیشتووانی کورد دەربڕی و ستایشی ئەو بڕیارە بوێرانەی پەکەکەی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەی، کە بە "ئیلهامبەخش و دەرفەتێکی مێژووی دەگمەن کە دەبێت دەست بەسەردا بگیرێت" پێناسەی کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەستپێشخەرییە نیشانی جیهانی داوە کە دەتوانرێت بەسەر ئەو قەیرانانەدا زاڵ بکرێت کە ڕەگیان لە نێوان نەوەکاندا هەیە، با ئێستا بە تەواوی مرۆڤایەتی یەکتر بناسین، و پێکەوە کاربکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی ژیانی مرۆڤ بە هەموو جۆراوجۆرییە سەرسوڕهێنەرەکانییەوە گەشە دەکات.

 

ڕیبێکا گۆڵدشتاین، فەیلەسوفی ئەمریکی بە یەکێک لە دیارترین بیرمەندانی هاوچەرخ دادەنرێت لە فەلسەفەدا، بە نووسینە قووڵەکانی ناسراوە کە باس لە پرسەکانی هۆشیاری و شوناس و واتا دەکەن، توندی ئەکادیمی لەگەڵ گێڕانەوەی ئەدەبی تێکەڵ دەکات، دوای خوێندنی فەلسەفە لە زانکۆی پرینستۆن، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی هارڤارد بەدەستهێنا، کە ئەمەش بووە هۆی بەهێزبوونی ئامادەیی لە بازنەی فیکریدا.

 

بەرژەوەندییەکانی ڕیبێکا گۆڵدشتاین تەنها لە فەلسەفەی تیۆریدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ بوارەکانی زانست، ئایین، ئەخلاق و سروشتی مرۆڤ، لە ڕێگەی کارەکانییەوە هەوڵدەدات پردێک لە نێوان بیری فەلسەفی و زانستی مۆدێرن دروست بکات، و تێڕوانینێکی نوێ لەبارەی مرۆڤایەتی و شوێنی لە گەردووندا پێشکەش بکات.