زکرا عەسکەری: بۆ باشترکردنی دۆخی ژنان کاری زۆر چاوەڕێمان دەکات

کۆمەڵەی "تونس بنساها" ئامانجی کۆکردنەوەی ژنان و گەنجانە لە جیهانی دیجیتاڵدا و ئەو ژنانوەی دانیشتووی گوندن پێشیانبخات لە بازاڕی کار و پێدانی پشتگیرییەکەی بەهێز لە شوێنی بڕیارداندا.

نەزیهە بوسەعیدی

تونس- زکرا عەسکەری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی بنساهای تونسی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم کۆمەڵەیە لەئێستادا کار لەسەر تیشک خستنە سەر دنیای دیجیتاڵ بۆ ئەو ژنانە دەکات کە لە گوندەکاندا دەژین و جەختیکردەوە لەوەی  کە بۆ باشترکردنی ڕەوشی ژنان لە تونس کاری زۆر هەیە کە بیکەن.

 

بەرنامەکانی داهاتوو چین کە کۆمەڵەکە کاری لەسەر دەکات بۆ ژنان؟

ئەم کۆمەڵەیە چەندین خولی ڕاهێنانی بۆ ژنان و گەنجان لە بواری دیجیتاڵی ساز کردووە کە ئەمەش بەپێی پێویستی تەکنەلۆجیای مۆدێرنە کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا زیاتر پشتڕاستکرایەوە، لەو ماوەیەدا خولی ڕاهێنانمان لەبواری چەوساندنەوەی ژنان و ڕاهێنانی توندوتیژی دژ بەژنان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان سازکرد.

 

هەروەها ئەم کۆمەڵەیە لە ئێستادا کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکات کە سەرنج دەخاتە سەر جیهانی دیجیتاڵی ژنانی دانیشتووی گوندەکان لە پارێزگای زەغوان بە تایبەتی نادۆر دوای ئەوەی کۆمەڵێک ژن لە خولی ڕاهێنان سودیان وەرگرت بۆ بەرزکردنەوەی خۆیان لە جیهانی دیجیتاڵدا، هەروەها خولی ڕاهێنانمان بۆ کۆمەڵێک گەنج لە بواری پەروەردەی دارایی و چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرماڵەکانیان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای مۆدێرن ئەنجامداوەوە لەداهاتووشدا بەردەوام دەبین لەوەی ژنان بە فراوانی لەم خولانەدا شوێن بگرن.

 

ئەو هەنگاوانەی کە رێکخراوەکە هەوڵ دەدات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژنانی توونس چ هەنگاوێکە؟

کار بکرێت بۆ پەروەردەکردنی ژنان بەگشتی و جێبەجێکردنی یاسا و داواکردنی ژنان بۆ وەرگرتنی خوێندن، گرنگترین شت گۆڕینی عەقڵییەتیە چونکە هەندێک هەن ژن وەک ئامێری کار لە ماڵەوە دەبینن.

 

ئەو زەحمەتییەی کە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی کۆمەڵەکەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە چیە؟

ئەوەی کە ڕووبەڕووی دەبینەوە ئەوەیە کە دەڵێن پارە بنەمای بازرگانییە و ئەم نیگەرانییە نەک تەنیا کۆمەڵەکەی ئێمە بەڵکو زۆربەی زۆربەی ڕێکخراوەکان نیگەرانن لەو قەیرانە ئابوورییەی کە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا دروست بووەو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی لایەنگرانی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان، ئێمە شارەزایی و ئەزموون و بەرنامەمان هەیە بەڵام لایەنی ئابوریمان لاوازیی هەیە،  سەرەڕای ئەوەش ئەو کۆمەڵەیە توانیویەتی چەندین چالاکی و دەستێوەردانی ناوخۆیی ئەنجام بدات.

 

ژنان ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر دەبنەوە لە شوێنی کاردا بەتایبەتی لەڕووی سیاسییەوە دەتەوێت چی بڵێیت دەربارەی ئەمە؟

کێشەکە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان ژنانەوە نییە، لەنێوان ژن و پیاودایە بەڵام پەیوەستە بەو عەقڵییەتەی کە لەگەڵماندا دادەنیشێت و ئەگەر پێشکەوتنمان بوێت پێویستە باوەڕمان بە جیابوون هەبێت و دەبێت خۆشحاڵین بە هەر سەرکەوتنێک کە یەکێکیان لە هەر بوارێکدا بەدەستی بهێنێت، چونکە ژن و پیاو تەواوکەری یەکترن.

 

بەڵام لەسەر ئاستی سیاسی پێویستە ژنان بە ڕێژەیەکی زۆر کار بکەن و کار بۆ بەهێزکردنی ئابووری ژنان بکەن، هەروەها لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی دەبێت هەستیاری و هۆشیاری هەبێت.

 

هەلومەرجی ئێستای ژنانی تونس چۆن هەڵدەسەنگێنن و کاریگەرن؟

ژنانی تونس هەمیشە چالاکن بەڵام ڕەنگە ڕووبەڕووی چەند بارودۆخێکی سەخت ببنەوە، چونکە مرۆڤ ناتوانێت لەگەڵ ئەو کەسەی دە بەرپرسیاریەتیی لەسەرەو ئەو کەسەی کە هەمان بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ ناگرێ بگونجێت، بۆیە پێویستە زیاتر کار لەسەر دادپەروەری بکرێت، چونکە تێڕوانینێک لە مێشکی هەندێک کەسدا هەیە کە ناگۆڕێت.