کەیسێک کە ٦ ساڵە بەردەوامە کۆتاییەکەی ئازادبوون بوو

لە ساڵی ٢٠١٤دا لە باکوری کوردستان کەیسێک دژ بە سێ ژن کرایەوە کە لەناویداندا دایکانی ئاشتی هەبوون، دوای ٦ ساڵ دادگا بڕیاری ئازادبوونی بۆ سێ ژنەکە دا.

مەدینە مەمەدئۆغلو

 

ئامەد- لە ئامەدی  باکوری کوردستان، سێ ژن کە دایکانی ئاشتیشی تێدابوو، بە تۆمەتی "بانگەشە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی" لەکاتی وتار و دروشمەکانیان لە کاتی "کورسی گەل" لە ساڵی ٢٠١٤دا کەیسییان لەسەر کرابووەوە، دوای ٦ ساڵ دادگا بڕیاری ئازادبوون بۆ ئەو سێ ژنە بە ناوەکانی هەڤا کیران، یوکسەل بۆداکچی و سانیە بۆزکورت.

 

ئەو دایکانە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٤دا لە کورسی گەلدا کەلە گەڕەکی باتکەنتی ئامەد ئامادەکرابوو، وتاریان دابوو، لە سڵی ٢٠١٦دا بە تۆمەتی "پروپاگەندە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی" دۆسیەیەکیان لەسەر کردبوونەوە، ئەو کەیسە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە دادگا دایە، مانگی ئادار لە دانیشتنی ١٨یەمیندا کۆتایی هات و ٥ەمین دادگای سزای تاوانەکانی ئامەد، بڕیاری ئازادکردن و کۆتایی هێنان بە کەیسەکەی دا.

 

لە کەیسەکەدا ئەو قسانەی بە تۆمەت دانرابوون، ئەو دروشمانە بوو کە لەلایەن یوکسەل بۆداکچی و سانیە بۆزکورتەوە بەرز کرابوونەوە و وتارەکەی هەڤا کیران، دایکی ئاشتی بە تاوان دانرابوون، ئەو وتارەی دایکە هەڤا لەسەر کورسی گەل دابووی بریتیبوو لە: :هەموو ژنانی ئامەد و دایکانی ئاشتی هەمووتان بەخێرهاتن، ئیشەلا سەرۆکەکەمان لەوێدا دەردەکەین، سەرۆکەکەمان بێتاوانە، سەرۆکەکەمانیان لە زیندان و لەناو دەریا دایە، ئەو تەنیا بۆ گەلی کورد کاری کردووەم ئێمە لەگەڵ سەرۆکەکەمان دەبین تا دڵۆپێک خوێن لە لەشماندا بێت ، ئێمە پشتیوانی لێدەکەین".

 

ت.پ