یەکەمین دانیشتن بۆ کەیسی کۆبانێ بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دانیشتنی یەکەم بۆ کەیسی کۆبانێ کرا لە دادگادا، لە کەیسەکەدا هەریەک لە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەگەڵ ٢٨ زیندانی و ١٠٨ کەسی دیکە دادگایی دەکرێن، ئاخۆ لەسەر چی دادگایی دەکرێن و بە چی تاوانبار دەکرێن؟

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی کۆبانێ کە لەناویدا هەریەک لە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەگەڵ ٢٨ زیندانی و ١٠٨ کەسی دیکە دادگایی دەکرێن، ئەمڕۆ دەست پێدەکات.

 

لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆ کۆبانێ لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا بە مەبەستی "هاوکاری مرۆیی و کۆتایی هێنان بە هاوکاریکردنی داعش" لە تورکیادا چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو، دوای ٦ ساڵ و ٤ مانگ کەیس لەسەر ئەو چالاکییە کرایەوە، دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی کۆبانێ لە ٢٢یەمین دادگای تاوانی ئەنقەرە لە کامپی زیندانی سنجان بەڕێوەدەچێت.

بۆ سەرکەوتنی کەیسەکە و ئەو کەسانەی تاوانبارکراون، هەزار و ٢٠٠ پارێزەر بە داخوازی خۆیان بوونە پارێزەری کەیسەکە، هەروەها لە ١٦ وڵاتی دیکەوە چاودێریکاری دادگاییەکە شاندیان ناردووەتە دادگا.

 

ڕووداوەکانی ٢٠١٤ چی بوون؟

لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە ٣٥ شاری تورکیادا بە بانگەشەی ئەندامانی هەدەپە، چالاکی ناڕەزایەتی دەستیان پێکرد، لە خۆپیشاندانەکاندا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا، لەوانەش ٢٧یان ئەندامانی هەدەپە بوون.

 

٨ی تشرینی یەکەم و کاتی خۆپیشاندانەکان بڵاوکراوەکانی تویتەری ناوەندی گشتی هەدەپە وەکو بەهانە خرانە ڕوو بۆ کەیسەکە، تێوەگلاوان بەم کەیسە هاوسەرۆکانی هەدەپە بوون لەگەڵ ئەندامانی MYK، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەگەڵیاندا.

 

لە داواکاری گشتی ئەنقەرەدا لەسەر دوو دۆسیە سکاڵا تۆمارکرا، سکاڵای یەکەمیان ئەوەبوو کە هەریەک لە هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، بەهۆی پەرلەمانتاریانەوە هەروەها ئەندامانی MYKیش بەهۆی چالاکیەکانیانەوە ، دۆسیەی دووەمیش دەربارەی ئەندامانی MYK بوو.

 

ت.پ