ژنانی ئێران ڕێگەیان پێدەدرێت پاسکیل سواری ئەنجام بدەن

ڕەزاوی سەرۆکی دەستەی پاسکیل سواریی خۆراسان وتی: "ئەو ژنانەی حیجاب و جلوبەرگی شیاو دەپۆشن ڕێگری پاسکیلسواریان لێناکرێت".

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری پەیوەندییه گشتییەکانی شارەوانی مەشهەد و جێگری گەشتوگوزار و گەشەکردنی هاتوچۆ له چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکان، ڕایگەیاند: "هەندێک بەرپرس دژایەتی پاسکیل سواری ژنان دەکەن لەناو خەڵک و ئەوەش لەلایەن بارەگای پارێزگاوە کۆنترۆڵ کراوە لەسەر بنەمای هاندانی چاکە و قەدەغەکردنی خراپە".

 

ئەم سنووردارکردنە بەسەر ژمارەیەکی دیاریکراوی پاسکیل سوارەکاندا سەپێنرا بۆ ئەوەی بە باشی چاودێری حیجاب و بەکارهێنانی جلوبەرگی نەشیاو بکەن، ئەو کەسانەشی پەیڕەوی یاساکان دەکەن پاسکیلسواری بۆیان ڕێگە پێدراوە.

 

ئیسلامی سیاسی ئامرازێکە بۆ ئەوەی ڕژێمی ئێران لە ماوەی سەدەی ڕابردوو بە دەستتێوەردانی ئیسلامی لە هەموو ناوچەکاندا دەست وەربداتە سیاسەتی شیمانەی خۆی و لە شێوەی دەستدرێژی بۆ سەر ئایین پەیڕەو بکات، لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەشدا ژنانی ئێران زۆرترین ئازاریان چەشتووە بەتایبەتی لە بواری وەرزشدا.

 

ت.پ