کایلی ماکیون، لە پشتەمەلە ڕیکۆردی جیهانی دەشکێنێت

مەلەوانێکی ژن توانی ڕیکۆردی جیهانی لە پشتەمەلەدا بشکێنێت، ببێتە یەکەمی پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادی ئوستوڕالیا.

ناوەندی هەواڵ

 

١٣ی حوزەیران کایلی ماکیون، وەک براوەی پێشبڕکێی مەلەوانی دەستنیشانکرا، توانی لە ماوەی ٥٧.٤٥ چرکەدا ١٠٠ مەتر ببڕێت، کە بووە هۆی شکاندنی ڕیکۆردی جیهانی.

 

کایلی ماکیۆن بە ڕەگەز ئوستوڕالیە و تەمەنی ١٩ ساڵە، لە ئێستادا بە دووەم خێراترین مەلەوان ئەژمار دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت ببێتە براوەی پشتەمەلەی ٢٠٠ مەتری.