ژنانی یانەی هەولێر بۆ جاری دووەم بوونە براوەی خولی نایابی عێراق

لە دوای ئەنجامدانی یاریەکی بەهێز لە نێوان یانەی هەولێر و ئافرەتانی هەولێر، ژنانی یانەی هەولێر توانیان بۆ جاری دووەم سەرکەوتن بۆ خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەستی ژنانی عێراق بەدەست بهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٤ی حوزەیران کاتژمێر ٥ی ئێوارە، لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین، یاری کۆتای خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەستی ژنانی عێراق، لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و ئافرەتانی هەولێر بەڕێوەچوو.

 

یاریەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاندەران و بە ورە و چێژێکی زۆری یاریزانانەکانەوە بەڕێوەچوو، یاریەکە بە سەرکەوتنی یانەی هەولێر کۆتای هات و بۆ جاری دووەم یانەکە پارێزگاری لە نازناوی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی ژنان کرد.

ت.پ