ژنانی شاخەوانی کۆیە بە سەرکەوتوویی گەیشتنە چیای هەڵگورد

گرووپی شاخەوانی ژنانی کۆیە، گەشتێکی شاخەوانیان بۆ لوتکەی هەڵگورد، دووەم بەرزترین خاڵی هەرێـمی کوردستان و عێراق بە سەرکەتوویی ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

گرووپی شاخەوانی ژنانی کۆیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە، گەشتێکی شاخەوانییان بۆ لوتکەی چیای هەڵگورد ئەنجامداوە، کە دووەم بەرزترین خاڵە لە سەرانسەی هەرێمی کوردستان و عێراق، سێ هەزار و ٦٠٧ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

 

گەشتەکە لە ڕۆژانی ٥ و ٦ی تەمووز، کە ماوەی دوو ڕۆژ و یەک شەو بەردەوام بوو بۆ بناری چیای هەڵگورد و پاشان بۆ لوتکەی چیاکە ئەنجام درا، لە میانەی گەشتەکە لە بناری چیاکە هەر لەوێ کامپیان کرد.

 

گەشتەکە لەلایەن گرووپێکەوە ئەنجامدرا کە لە کۆمەڵێک ژنی تەمەن جیاواز پێکهاتبوو.