ژنانی گەنج لە شەنگال یاری بالەیان کرد

یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال یارییەکی بالەی لەگەڵ ژنانی گەنجی کۆمەڵەی بۆریک لە شەنگال ڕێکخست و لە ئەنجامدا ژنانی گەنجی کۆمەڵەی بۆریک سەرکەوتوو بوون.

شەنگال

 

یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال یارییەکی بالەی لە کۆمەڵەی بۆریک لە شەنگال ڕێکخست، ژنانی گەنجی ناوچەی سنون و کۆمەڵەی دوگور لە بەرامبەر یەک یاریان کردو گروپی ئەستێرەکانی دوگور یارییەکەیان بردەوە، لەکۆتاییشدا پۆستەری شەهید بێریڤان پێشکەش بەژنە گەنجەکان کرا کە لەگەڵ هەردوو تیپەکەدا سەرکەوتبوون لە کۆتایی یارییەکەدا ژنانی گەنج بۆچوونی خۆیان لەسەر کاری وەرزشی خۆیان و یارییەکە خستەڕوو.

 

"ئەمە تەنها یارییەکی وەرزشی نیە"

لەمیا ئەمەر، یاریزانی تیپی دوگور گرنگیی کاری ژنانی گەنجی دەربڕی و وتی:" من لە دوگورم لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئێمە بەشداریمان لە کاری وەرزشیدا کردووە، بۆ ئێمەی ژنانی گەنج، ئەم کارە کارێکی گرنگە چونکە ئێمە کۆمەڵگاکەمان دەناسین و هەروەها ئەو فشارەی کە لەسەر ئێمەی ژنان هەیە دەزانین، خێزانەکەم ڕێگری لەمن ناکەن بەڵام زۆر ژن هەن لە وەرزش و ئیشی تردا بەهۆی فشاری پیاوانەوە دوورکەوتونەتەوە، هیوادارین هەموو ژنانی گەنج بچنە سەر کار و خەباتی خۆیان ڕێکبخەن".

 

"ئێمە بە تێکۆشان کۆتایی بە فەرمانەکان دەهێنین"

ئیهلام بۆتیک، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی، کاری ژنانی گەنجبە سەرکەوتوویی دەبینێت و وتی: "بۆ ئێمەی ژنانی گەنج لەناو کۆمەڵگەدا کە کار و خەبات پێشخراوە پێشکەوتنێکی گەورەیە، لەو کاتەوەی کە لە فەرمانەکە ڕزگارمان بووە بەو فەرمانانە ڕەشبینی و نائومێدی لە نێو زۆرێک لە ئەندامانی کۆمەڵگەکەمان و بەتایبەتی ژنانی ئێزدیدا پەرەی سەندبوو، ئێمە ژنانی یەکگرتوومان هەیە بۆ ئەوەی کاریگەری ئەو فەرمانە لەناو کۆمەڵگەکەماندا نەبێت و بە تێکۆشان کۆتایی بە فەرمانەکان دەهێنین".