ئەنەس جەبار، ماڵئاوای لە پاڵەوانێتی تێنسی فەرەنسی کرد

ژنە یاریزانێکی تونسی لە دوای چەندین سەرکەوتنی لە یاری تێنسدا، دوێنێ بەرامبەر یاریزانی ئەمریکی کۆکۆ گاف شکستیهێنا و ماڵئاوای لە خولی فەرەنسی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنەس جەباری، بە ڕەگەز خەڵکی وڵاتی تونسە، لە دوای شکستهێنانی بەرامبەر "کۆکۆ گاف"ی ئەمریکی لە کۆتای خولەکەدا، ماڵئاوای لە خولی فەرەنسا کرد.

 

ئەنەس جەباری تەمەنی ٢٦ ساڵ، لە ڕیزبەندی جیهاندا ٢٦م بووە، دوێنێ ٧ی حوزەیران بەرامبەر بە کۆکۆ گافی ئەمریکی ١٧ ساڵ، بە خاڵی ٣_٦ و ١_٦ شکستیهێنا و ماڵئاوای کرد.

 

ئەنەس نەیتوانی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ یارییەکانی خولی ئوسترالیا بکات، بەهۆی ئەوەی بووە یەکەم یاریزانی عەرەب کە گەیشتە چارەکی کۆتای خولی گراند سلام، یەکێکیشە لەو دوانزە یاریزانەی لە ساڵی ٢٠١٧دا خولی پاڵەوانیەتی گراند سلامی نێودەوڵەتی بردەوە، لە چوار یاری گراند سلام دوو یاری بردوەتەوە و بووەتە باشترین یاریزانی ژنی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١٩ .

 

دوای ئەوەی گەیشتە خەلی سێهەمی ئەمریکا، باشترین پلەی وەک یاریزانی هەمیشەی لە ١٠٠ خولی پاڵەوانیەتییەکانی ژناندا بەدەستهێنا.

 

ت.پ