ئاشلی بارتی وازهێنانی لە تێنس ڕاگەیاند

یاریزانی تێنس "ئاشلی بارتی" ڕایدەگەیەنێت کە واز لە تێنس دەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تاکە ژنی یاریزانی بەتوانای تێنسی ئوستڕاڵیا، ئاشلی بارتی وازهێنانی لە تێنس ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی توانی ١٥ نازناو بەدەست بهێنیت،هەروەها كەمتر لە دوو مانگ دوای بردنەوەی لە پاڵەوانیەتی ئوستڕالیای كراوە و لە سێیەمین نازناوی لە چوار پاڵەوانیەتە گەورەكەدا، لە دوای نازناوی ویمبلدۆنی ساڵی ٢٠٢١ و فەرەنسای كراوەی ٢٠١٩.


بارتی لە ڤیدیۆیەكدا لە ئەكاونتی ئینستاگرامەكەیدا وتی: "من خەونێكی زۆرم هەیە كە دەمەوێت ڕاوی بكەم، من زۆر سوپاسگوزارم بۆ تێنس، هەموو خەونەكانم و زیاتری پێبەخشیم، بەڵام دەزانم ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ دووركەوتنەوە و ڕاونانی خەونەكانی تر، ڕەكتەكەم لە تەنیشتمەوە دابنێم".