مەلاک ئەلمەزوخی یەکەم ژنی بۆکسێنی لیبیایی

لەلیبیا کچە وەرزشوانێک هەموو ئەو شێوازە کۆمەڵایەتیانە لادەبات کە تەنیا پیاوان لەبوارەکەدا دەیبینن و ئەمەش وەک فێرکاری قبوڵ دەکرێت یەکەم ژنی بۆکسێنی لیبیا مەلاک ئەلمەزوخی باس لەبەشداریکردنی دەکات لەبۆکسینگ.

لەلیبیا کچە وەرزشوانێک هەموو ئەو شێوازە کۆمەڵایەتیانە لادەبات کە تەنیا پیاوان لەبوارەکەدا دەیبینن و ئەمەش وەک فێرکاری قبوڵ دەکرێت یەکەم ژنی بۆکسێنی لیبیا مەلاک ئەلمەزوخی باس لەبەشداریکردنی دەکات لەبۆکسینگ.

 

ئیبتیسام ئەخفەر

بنغازی- هەرچەندە بۆکسینگ لەپڕۆسەکانی یاسای قەزافیدا قەدەغەکرا، بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠١١ەوە دەستیکرد بەوەرگرتنی یاریزانەکان هەروەها مەلاک ئەلمەزوخی یەکەم ژنی لیبیایە کە بۆ بۆکسینگ یاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە شاری بنغازی دەستیپێکردو پاشان بەردەوام بوو.

 

"لە پێشبڕکێکەدا مەدالیای زێڕم بردەوە"

 مەلاک ڕایگەیاند کە هەر لە منداڵییەوە حەزی بە وەرزش کردووە بە تایبەت بۆکسینگ و باوکیشی هاوکاری کردووە وتی: " ڕاهێنەرە وەرزشیەکان دڵخۆشن بە ڕاهێنانەکانم و زۆر هانی من دەدەن بۆ باشترکردنم لەم بەشەی وەرزشەکە. من تاکە ژنم لە لیبیا کە لە بۆکسینگدا بەشدارم لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا لە پێشبڕکێیەکدا بەشداریم کرد و مەدالیای زێڕم بردەوە".

 

"پێویستە هەموو ژنان خۆیان فێری وەرزش و پاراستن بکەن"

مەلاک مەزوخی لەبارەی ڕەخنە بۆ وەرزشی ژنان وتی: " وەرزشی ژنان لە پیاوان زیاتر پێویستی بە پاراستن هەیە و بە فێربوونی ئەم وەرزشە ژنان زیاتر دەتوانن خۆیان بپارێزن، لە کاتی پێشبڕکێدا ئێمە لە پێشبڕکێ نەوەستین، چونکە جەستە بە ڕاهێنان و بەشداری کردن لە پێشبڕکێکاندا لەگەڵ ئەم یارییەدا فێر دەبێت و ئەمەش ئێستا هەم لەڕووی جەستەیی و هەم لەڕووی دەروونییەوە پەسەند کراوە یاریەکەم خۆشدەویست و دەستم بە ڕاهێنان و فێربوون کرد.

 

" شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم"

لەلایەکی دیکەشەوە، هەنان عەواد حەمی دایکی مەلاک ئەوەشی خستەڕوو کە شانازی بە وەرزشی بۆکسینگی کچەکەیەوە دەکات و وتی: "هەموو کچەکانم وەرزشیان خۆشدەویست لە منداڵییەوە و لەگەڵیدا گەورە بوون و توانیان خۆیان پێشبخەن، چونکە ژنان دەبێت کەسایەتییەکی بەهێزیان هەبێت بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن و من شانازییان پێوە دەکەم و بەو شێوەیەی کە ئەوان بیردەکەنەوە، هیوادارم نموونەیەک بۆ هەموو ژنان لە بنغازی و لیبیا دابنێن".