ماریا بێڵ، بەتەمەنترین خلیسکێنەری ژنانی ئۆڵمپیکی ئەمریکا

تیمی خلیسکێنەی ژنانی ئەمریکا لە ڕۆژی شەممەدا هێڵی خۆی بۆ یاریەکانی ئۆڵمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ و پارالۆمپیک لە پەکین ڕاگەیاند، یەکێک لە ژنەکان کە تەمەنی ٢٥ ساڵە ماریا بێڵە دەبێتە بەتەمەنترین ژن لە ماوەی ٩٤ ساڵی ڕابردودا کە پێشبڕکێ لە تیپی خلیسکێنەی ژنانی ئەمریکا بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ماریا بێڵ وتی: "تەمەن بە وشە ژمارەیە، هیچ سنوورێک نییە لەو کاتەی کە دەبێت ئەو خەونە بەدەست بهێنیت، بە دڵنیاییەوە".

 

ماریا کە لە تەمەنی سێ ساڵیەوە خلیسکێنە دەکات وتیشی: "ئەمە شتێکە کە من بۆ ماوەیەکی زۆر کاری بۆ دەکەم. من زۆر بە پەرۆشم و زۆر سەربەرزم، لە خۆشیدا تا ئێستا هەست بەو ڕاستیە ناکەم کە بەم تەمەنەوە بەشدارم"

 

دوای ئەوەی پێشبڕکێکانی پاڵەوانیەتی کۆتایی پێهات و ئۆڵمپیاد پاشماوەی تیپی خلیسکێنەی ئۆڵمپیک بۆ یارییەکانی زستانەی ٢٠٢٢ کە بڕیارە لە ٤ی شوباتەوە دەست پێبکەن ڕادەگەیەنێت.