کچانی تۆپی پێی ئەفغانی بۆ پورتوگال دەچن

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی لاوانی ئەفغانستان و خێزانەکانیان پەنایان بۆ پورتوگال برد.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی لاوانی ئەفغانستان و خێزانەکانیان پەنایان بۆ پورتوگال برد.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکان ڕایانگەیاندووە، پورتوگال مافی پەنابەری دەداتە ٢٦ یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی ئەفغانستان، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیاندا.

 

فەرخوندە مەهاج، نەقیبی تیپی نەتەوەیی دانیشتووی کەنەدا ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ ئەیلول کۆچی یاریزانانی هەڵبژاردەی لاوان و کەسوکاریان ڕاگەیاند، لەگەڵ گرتنەدەستی دەسەڵاتی تاڵیبان بەسەر ئەفغانستان و بارودۆخی نالەباری ژنان و خوێندکاران و وەرزشوانانی کچدا، دروستبوونی مەترسی لەسەریان، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی ژنان و وەرزشوانان و هونەرمەندان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.

 

دوای گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە قەدەغەی کرد کە ژنانی گەنج بچنە خوێندنگای ناوەندییەوە و لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن، کە دواتر بڕیار لەسەر دەستپێکردنی خولی ناوەندی و باڵا دەدرێت، هەروەها زانکۆکان ڕێگەیان بە ژنان داوە کە بە مەرجی جیاکاری ڕەگەزی و دوور لە پیاوان بخوێنن.

 

حکومەتی نوێی تاڵیبانیش لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەڵوەشانەوەی وەزارەتی کاروباری ژنان ڕاگەیاند.

 

ت.پ