کچە یاریزانەکانی بالەی ئەفغانستان لە هەڕەشە و ترسدا دەژین

نزیکەی ٣٠ یاریزانی ژن هیواخوازن لە ئەفغانستان دەربازبن و ترسیان لە ژیانی خۆیان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەندێک لە تیمەکان لە نێوان پارێزگاکاندا دەجوڵێنەوە بۆ ئەوەی خۆیان خۆیان لە پشکنینی تاڵیبان بشارنەوە، کە مانگی ڕابردوو دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرتەوە، زەهرا فەیازی نزیکەی مانگێک بەر لە ئێستا دوای هەڵاتن گەیشتە بەریتانیا ئەو ٧ ساڵ پێش هەنگاونان بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی بۆ تیمی بالەی ژنانی ئەفغان یاری کرد.

 

زەهرا هێشتا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاوەڵەکانی پێشووی تیمەکەی، کە زۆربەیان لە جوڵەدا ماونەتەوە، ئەو دەڵێت: " ئێمە نامانەوێت ئەمە دووبارە ببێتەوە بۆ یاریزانەکانی ترمان، ئەو یاریزانانەی ئێمە کە لە پارێزگاکاندا دەژیان ناچار بوون بچنە شوێنی دیکە و بژین، تەنانەت کەلوپەلی وەرزشی خۆیان سوتاندووە بۆ ئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان ڕزگار بکەن ئەوان نەیاندەویست هیچ شتێک بە وەرزشەوە بپارێزن ئەوان دەترسن".

 

زەهرا ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها هاتووە: "زۆرێک لە یاریزانەکانمان کە خەڵکی پارێزگاکانن چەندین جار لەلایەن کەسوکاریانەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە شوێنکەوتوانی تاڵیبانن، تاڵیبان داوای لە کەسوکاری یاریزانەکانمان کرد کە ڕێگە نەدەن کچانیان وەرزش بکەن، ئەگەرنا ڕووبەڕووی توندوتیژی چاوەڕوان نەکراو دەکرێنەوە".

 

بالە یەکێکە لە وەرزشە بەناوبانگەکانی ئەفغانستان

یەکەم تیمی نەتەوەیی ژنان نزیکەی چوار دەیەی پێش ئێستا دامەزرا بەڵام هەڵوەشایەوە کاتێک تاڵیبان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکمی دەکرد، تیمەکە لە دوای ڕووخاندنی تاڵیبان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠١ دەستی پێکردەوە.