کۆبانێ، خولی تۆپی پێی ژنانی گەنج لە پێنجەمین هەفتەدا بەردەوامە

خولی تۆپی پێی ژنانی گەنج لە پێنجەمین هەفتەیدا بەردەوامە، له یارییەکانی ئەم هەفتەیەشدا لە نێوان یەكێتی و کرێکاراندا، هەڵبژاردەی یەکێتی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

کۆبانێ

 

ئەنجومەنی گەنجان و وەرزشی هەرێمی فورات لە ٢٩ی حوزەیراندا خولی تۆپی پێی ژنانی گەنجی دەستیپێکرد، خولەکە لە ٧ هەفتەدا لە نێوان ٧ یانە بەڕێوەدەچێت، یارییەکی دۆستانە لە نێوان کۆبانێ و نەرویج بە یانەکانی یەکێتی و کرێکاران بەڕیوەچوو، تێیدا بە گۆڵیک یانەی یەکێتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

دەلال حەج، کاپتن و یاریزانی یانەی کرێکاران ئاماژەی بەوەدا: ماوەی ٣ مانگە ئامادەکاری بۆ خولەکە دەکەین، بۆیە بە وزەیەکی زۆرەوە دەستمان بە خولەکە کردووە، من زۆر حەز لە وەرزش دەکەم، خێزانەکەشم زۆر هاوکاریم دەکەن، ماوەی ٥ هەفتەیە ئێمە یاری دەکەین، بەڵام لە ئاستی خوارەوەداین و دەدۆڕێین، بەڵام هەموو جارێک هەوڵی سەرکەوتن دەدەین، پیرۆزباین لە یانە براوەکان دەکەین و پاڵپشتیانین.

 

یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولەکە، سبەی لە نێوان یانەی ڕۆشین و کەپەجە'دا بەڕێوەدەچێت.

ت.پ