"دەمەوێت کچێکی سەرکەوتووبم لە شەقامی وەرزشیدا"

ژنێکی گەنج بە خەونێکی گەورەوە، خەونی گەورەی بۆ داهاتوو هەیە ودەیەوێت ببێتە جێی شانازی خێزان و شارەکەی، دەڵێت "دەمەوێ کچێکی سەربەرزی سەرکەوتووبم لە شەقامی وەرزشیدا، ناوێکی دیاربم، سەری خێزان و شارەکەم بەرز بکەمەوە، دەمەوێت بەشی وەرزش لە زانکۆ بخوێنم و بەشداری پاڵەوانێتییە جیهانییەکان بکەم".

ژنێکی گەنج بە خەونێکی گەورەوە، دەیەوێت ببێتە جێی شانازی خێزان و شارەکەی، دەڵێت "دەمەوێ کچێکی سەربەرزی سەرکەوتووبم لە شەقامی وەرزشیدا، ناوێکی دیاربم، سەری خێزان و شارەکەم بەرز بکەمەوە، دەمەوێت بەشی وەرزش لە زانکۆ بخوێنم و بەشداری پاڵەوانێتییە جیهانییەکان بکەم".

 هەوار محەمەد

 

دەربەندیخان- سارا هیوا گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە، یاریزانی تیپی تۆپی پێی "کچانی دەربەندیخان"ە  ئەو لە هێڵی بەرگری و وەک کاپتنی تیپی کچانی دەربەندیخان یاری کردووە، ئێستاش یاریزانی یانەی قەڵادزێیە.

سارا سێ ساڵ دەبێت ڕاهێنانی تۆپی پێ دەکات و سەرەتا لە فێرگە و بە شێوەیەکی ئەکادیمی دەستی بە ڕاهێنان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، سەبارەت بە خولیای بۆ وەرزش بۆ ژنها دەدوێت و دەڵێت: هەمووکەسێک خولیایەکی هەیە و دەبێت خۆی بدۆزێتەوە منیش خولیای خۆم لە وەرزشدا دۆزیوەتەوە.

سارا جیاواز لە هاوتەمەنەکانی کە ئێستا لە پشووی هاویندا، بەردەوام خەریکی ڕاهێنانە، ئامانجێتی لە داهاتووشدا لە زانکۆ بەشی وەرزش بخوێنێت وە بەشداری پاڵەوانێتییە جیهانییەکان بکات.

سارا پشوودرێژی و باوەڕبەخۆبوون بە بنەمای سەرەکی تێپەڕاندنی ئاستەنگی و کێشەکان لێکدەداتەوە، دەڵێت " هەموو ڕێگایەک سەختی تێدایە گرنگ پشودرێژی و بەردەوامییە".

 

ئەو دڵخۆشە بەو پێشکەوتنەی کە ژنانی گەنج لە بواری  وەرزشدا هەیانە، دەڵێت: لە ئێستادا وەرزشکردن گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت بەتایبەت یاری تۆپی پێ کە لە هەموو شار و سارۆچکەیەک خۆشبەختانە تیپی کچان هەیە، ئێمەش وەکو تیپی تۆپی پێی کچانی دەربەندیخان پەرەمان بە تواناکانی خۆمان داوە و ئامانجمانە لە داهاتودا بەشداری پاڵەوانێتییەکان بکەین و ئەنجامی باش بەدەست بهێنین.

 

سارا خەون و خولیاکانی بۆ داهاتووی باس دەکات و دەڵێت: خەونی گەورەم هەیە بۆ داهاتووم، دەمەوێ کچێکی سەربەرزی سەرکەوتووبم لە شەقامی وەرزشیدا، ناوێکی دیاربم، سەری خێزان و شارەکەم بەرز بکەمەوە، دەمەوێت بەشی وەرزش لە زانکۆ بخوێنم و بەشداری پاڵەوانێتییە جیهانییەکان بکەم.