کاریگەرییەکانی بە پێ ڕۆشتن لەسەر تەندروستی مرۆڤ

چالاکییە جەستییەکان سودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، شارەزایانیش ڕێنمای دەدەن کە بە پێ ڕۆشتن بکرێت بە ڕۆتینێکی ڕۆژانە لە پێناو پاراستنی تەندروستی.

چالاکییە جەستییەکان سودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، شارەزایانیش ڕێنمای دەدەن کە بە پێ ڕۆشتن بکرێت بە ڕۆتینێکی ڕۆژانە لە پێناو پاراستنی تەندروستی.

بێریڤان کەمال

 

 شارەزایان بە پێ ڕۆشتن بە ڕێگایەکی ئاسان و سودبەخش دادەنێن بۆ باشترکردن و پارێزگاریکردن لە تەندروستی جەستە، تەنیا ٣٠ خولەک بە پێ ڕۆشتن هەموو ڕۆژێک دەتوانێت سەلامەتی دڵ و دەمارەکان زیادبکات و ئێسکەکان بەهێز بکات و قەڵەوی زیادەی لەش کەمبکاتەوە، هێزی ماسولکەکان و خۆڕاگری بەرزبکاتەوە، مەترسییەکانی پەرەسەندنی حاڵەتەکانی وەک نەخۆشی دڵ و شەکرەی جۆری ٢ و ئێسک و هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمبکاتەوە.

 

 بە پێچەوانەی هەندێک شێوازی تری ڕاهێنانەوە بە پێ ڕۆشتن ئاسانە و پێویستی بە کەرەستە و ڕاهێنانێکی تایبەت نییە، چالاکی جەستەیی پێویست ناکات بۆ ماوەیەکی درێژ ئەنجامبدرێت بۆ باشترکردنی تەندروستیت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ ڕاهاتنی زیاتری لەشدا کاتەکەی زیاتر بکرێت.

 

توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٧ لەسەر ژنان ئەنجامدراوە لەنێوان ئەو ژنانەی کە ناچالاک بوون و ئاستێکی نزمی وەرزشکردنیان هەبووە، لەگەڵ ئەو ژنانەی نزیکەی ٧٥ خولەک لە هەفتەیەکدا بە پێ ڕۆشتوون کە گروپی دووەم ئاستی لەشجوانیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

 

بە پێ ڕۆیشتن کاریگەریەکی باشی هەیە و پێویستی بە کەمترین کەرەستە هەیە، دەکرێت لە هەر کاتێکی ڕۆژدا و بەهەر خێراییەک خۆت بتەوێت ئەنجامبدرێت.

دەتوانیت بڕۆیتە دەرەوە بەبێ هەستکردن بە نیگەرانی دەربارەی ئەو مەترسیانەی کە پەیوەندی هەیە بە هەندێک شێوازی ڕاهێنانی بەهێزەوە، هەروەها شێوازێکی زۆر باشە لە چالاکی جەستەیی بۆ ئەو کەسانەی کە کێشی زیادەیان هەیه، یاخود بەساڵاچوون یان بۆ ماوەیەکی زۆر ڕاهێنانیان نەکردووە.

 

بە پێ ڕۆشتن بۆ چێژ لێبینین و لەشجوانی یاخود تەندروستی سنوردار نییە و دەتوانیت لە هەر شوێنێک پێت خۆشە ئەنجامیبدەیت لە شەقامەکان، ناو سروشت، ناو شار یاخود دەروەی شار بە هەرجۆرێک کە بتوانیت چێژ لە ژیانی کۆمەڵایەتی ببینیت.

 

سوودە تەندروستییەکانی بە پێ ڕۆشتن، کە بە ڕاهێنانی کەمکردنەوەی کێشی لەش ناسراوە:

- تەندروستبوونی دڵ و دەمارەکان

- کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ

- باشترکردنی پەستانی بەرزی خوێن، کۆلیسترۆڵی بەرز، ئازاری جومگە و شەکرە

- بەهێزبوونی ئێسک و هاوسەنگیەکی باشتر

- هێز و خۆڕاگری ماسولکە زیاددەکات

- چەوری لەشی کەمدەکاتەوە

 

بە پێ ڕۆشتن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا

بۆ بەدەستهێنانی سوودە تەندروستیەکان، دەبێت زیاتر لە ٣٠ خولەک بە پێ بڕۆیت لە زۆربەی ڕۆژەکانی هەفتەدا، چالاکی مامناوەندی وەک ڕۆیشتن مەترسی تەندروستی کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر حاڵەتێکی تایبەتی تەندروستی هەبێت، دەبێت پێش دەستپێکردنی هەر بەرنامەیەکی نوێی ڕاهێنانی چالاکی جەستەیی، لەگەڵ پزیشکێکی تایبەت ڕاوێژ بکرێت.

 

ئەگەر ڕۆیشتن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە یەک کاتدا زەحمەت بوو، دەکرێت سێ جار لە ڕۆژێکدا ١٠ خولەک ئەنجامبدرێت و ماوەی زیاتر بۆ پشوودان دروست بکرێت.

 

ئەگەر ئامانجەکە دابەزاندنی کێش بێت، پێویستە هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ خولەک چالاکی جەستەیی ئەنجامبدرێت، دەتوانرێت ئەمە بەدەستبهێنرێت بە دەستپێکردن بە چالاکی ئاسانتر بە درێژایی ڕۆژ و زیادکردنی کاتەکەی بۆ باشتربوونی لەشجوانی.

 

چالاکی جەستەیی بەشێکە لە پلانی ژیانی ڕۆژانە

بە پێ ڕۆشتن، یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ یارمەتیدان لە دابەزاندنی کێش، پێویستە بە پێ ڕۆشتن بکرێت بە بە ڕۆتین – بۆ نمونە، هەوڵ بدرێت هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا ئەنجامبدرێت، ئەگەریش له هەرکاتێکی ڕۆژەکەدا ئەنجامبدرێت هەمان بڕی وزە دەسوتێت، هەروەها دەتوانیت داوا لە کەسێک بکەی کە لەگەڵتدا پیاسە بکات کە یارمەتیت دەدات بۆ کردنی بە چالاکیەکی ئاسایی و چێژبەخش.

 

بەدەستهێنانی ئاسوودەی لە بە پێ ڕۆشتن

بۆ زۆربەی خەڵک، جیاوازییەکی کەم هەیە لە بڕی وزەی سوتێندراو لە کیلۆمەترێک بە پێ ڕۆشتنی ئاسای یاخود کیلۆمەترێک ڕاکردن، تەنها ئەوەیە کە بە پێ ڕۆشتن کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ ئەنجامدانی.

 

بە باش دەزانرێت مەودای دیاریکراوی بە پێ ڕۆشتن لە هەر ڕۆژێکدا دابنرێت و چاودێری بکرێت، کاتێک لەشت لەگەڵ ڕۆشتنەکە ڕادێت و لەشجوانیەکەت باشتر دەبێت و دەتوانیت مەودایەکی درێژتر بڕۆیت و وزەی زیاتر بەکاربهێنیت.

 

پیاسە کردن بە خێرایی لە کاتژمێرێکدا بڕێک کالۆری زیاتر دەسوتێنێت وەک لەوەی بە هێواشی پیاسە بکەیت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە دەبێت پاڵ بە خۆتەوە بنێی هەناسە توندی دروستبکەیت و زیان بە تەندروستی بگەیەنێت.

 

ت.پ