هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پاڵەوانیەتی کافای بردەوە

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران لەیەکەم یاری خولی فوتساڵی ئاسیا لەیارییەکدا بەرامبەر ئۆزبەکستان بەئەنجامی ٥-٢ سەرکەوت.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران لەیەکەم یاری خولی فوتساڵی ئاسیا لەیارییەکدا بەرامبەر ئۆزبەکستان بەئەنجامی  ٥-٢ سەرکەوت.

ناوەندی هەواڵ

 

خولی فوتسالی کافای ٢٠٢٢ ڕۆژی هەینی  ٢١ی کانوونی دووەم بە میوانداری تاجیکستان دەستیپێکرد و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران یەکەم یاری خولی فوتسالی ئاسیای ناوەڕاستی بەرامبەر ئۆزبەکستان ئەنجام داو و بە ٥ گۆڵ پێشبڕکێکەی بردەوە.

 

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران دوای دوو ساڵ دوورکەوتنەوە لەپاڵەوانێتییەکانی جیهان ڕۆژی هەینی بەسەرۆکایەتیی فروزان سلێمانی لەیەکەم یاریدا توانی ئەو سەرکەوتنە بەدەستبهێنێت.

 

گۆڵکارانی پێشبڕکێکە سەحەر زەمانی فەرد و فاتیمە پاپی لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا بوون و سارا شیربیگی و فێرشتەی کەریمی و نیسا ئەحادی لەنیوەی دووەمدا تۆماریان کرد.