هەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی عێراق توانی بگاتە خولی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا

هەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی عێراق کە ٩ یاریزانی کوردە، بۆ یەکەم جارە توانی بگاتە خولی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا و بەرامبەر یانەی فەلەستین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی عێراق لە یارییەکانی خولی یەکەمی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە لە شاری جدەی وڵاتی سعودییە بەڕێوەدەچێت، توانی بەرامبەر یانەی فەلەستین بە ٧-٠ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، گەشتە خولی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

 

هەڵبژاردەی ژنانی عێراق توانی هێزی خۆی لەناو یارییەکاندا نیشانبدات و توانای ژنانی وڵاتی نێوان دوو ڕووبار-میزۆپۆتامیای خستە بەرچاوی هەمووان، ئەگەرچی هەڵبژاردەکە لە ساڵانی ڕابردوودا نەیتوانیوە بگاتە ئەم قۆنا‌غە، بەڵام ئەمساڵی پاڵەوانێتییەکە هەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی عێراق کە ٩ یاریزانی کوردی تێدایە و کاپتنەکەشیان کوردە، بۆ ئەکەمجارە دەگاتە ئەو قۆناغە و چاویان لەسەر بردنەوەی نازناوەکەشە.

 

گۆڵەکانی هەڵبژاردەکە لەلایەن تەبارک غەزاوییەوە ڕێکخرا و سێ گۆڵ للایەن دێرین مەلا بەکر تۆمارکرا، هەروەها شۆخان ساڵح و لەنیا ساڵح دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد.

 

هەڵبژاردەی عێراق بە سێ خاڵ توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.