ڕاکردنی ١٥٠٠ مەتری ژنانی گەنجی کەلار بەڕێوەچوو

ژنانی گەنجی کەلار ڕاکردنی ١٥٠٠ مەتریان بەڕێوەبرد و وساڕێژ فەتحوڵا توانی پلەی یەکەمی ماراسۆنەکە بەدەستبهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ڕاکردن-ماراسۆنی ئەدڤانسینگی ١٥٠٠ مەتری ژنانی گەنج لەسەر پشتێنەی شارۆچکەی کەلار بەڕێوەچوو، تێیدا ٢٥ ژنی گەنج بەشداربوون و ئامانجی یارییەکە پێشخستنی تواناکانی ژنانی گەنجی گەرمیانە.

 

ژنانی بەشداربوو لە شارۆچکە و شارەدێیە جیاوازەکانی گەرمیانەوە بەشداربوون، لە کۆتایی ڕاکردنەکەدا ساڕێژ فەتحوڵا توانی پلەم یەکەم بەدەستبهێنێت و ببێتە براوەی ڕاکردنەکە، هەروەها هەریەک لە میوان بەرزان و سارینا هادی پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.