ئەنتیگۆنی دریسبیۆتی یۆنانی بووە یەکەمی پاڵەوانێتی ئەوروپا

ئەنتیگۆنی دریسبیۆتی یۆنانی توانی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەدەستبهێنێت و بووە براوەی مەدالیای زێر لە ڕاکردنی ٢٠ کیلۆمەتری ژناندا.

ناوەندی هەواڵ

 

پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری میوشنی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، یاریزانی ڕاکردن، ئەنتیگۆنی دریسبیۆتی یۆنانی، ٣٨ ساڵ، لە پێشبڕکێی ڕاکردنی ٢٠ کیلۆمەتری ژنان توانی ببێتە یەکەمی پاڵەوانێتییەکە و مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

 

پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە بە میدالیای زیو لەلایەن کاتارزینا زدزیبلۆی پۆڵەندی و پلەی سێیەم بە مەدالیای بڕۆنزی لەلایەن ساسکیا فیگی ئەڵمانی بەدەستهێنرا.

 

ئەم ئاستەی ئەنتیگۆ دووەم بەدەستهێنانییەتی، لە ماوەی ڕابردووشدا ئەنتیگۆ توانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێی ڕاکردنی ٣٥ کیلۆمەتری ژنان مسۆگەر کرد.