ژنێکی گەنجی شاری چێشێر دەبێتە پاڵەوانی ڕێگای خێرایی ژنان

کەتی پاڵەوانی پاسکیلسواری ڕێگای خێرایە، ژمارەیەکی کەم لە پاسکیلسواری ژن لە ڕێگای خێرای بەریتانیا هەیە، هەر بۆیە ئارەزووی ئەوە دەکات کە جێگەی خۆی بکاتەوە و بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بیسەلمێنێت کە ژنانیش توانای ئەنجامدانی کارەکانیان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

کەتی یەکێکە لەو ژنە گەنجە سەرکەوتووانەی لە وەرزشی پاسکیلسواری ڕێگای خێرادا بووەتە پێشەنگ، کەتی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا دەستی بە پێشبڕکێ کرد لەسەر ڕێڕەوی چیمەنتۆ، لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لەسەر یەکەم پاسکیلی دانیشتووە، پاشان لە ١٥ ساڵیدا یەکەم گەشتەکانی بە پاسکیل ئەنجامدا.

 

لە ساڵی ٢٠١٩ بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی ببێتە ماسکۆتی بێل ڤیو ئەیس، چونکە وای لێکرد بە بەردەوامی لە یاریگای نیشتمانی خێرایی پاسکلیسواری بکات، لەو کاتەوە کەتی لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە پاڵەوانێتی لاوانی بەریتانیا لە یاریگای بێل ڤیو پاسکلیسواریکردووە و بەردەوام بووە لە شکاندنی بەربەستەکانی بەردەم ژنان لەم وەرزشەدا.

 

کەتی ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری چێشێری بەریتانیایە لە جیهانی پاسکیسواری ڕێگای خێرا تاجی یەکەمی پاڵەوانی ژنانی بەریتانیای لەسەرە، لە ساڵی ٢٠١٩ کە  تەمەنی ١٥ ساڵ بوو و بەربەستەکانی لە جیهانی ڕێگای خێرادا شکاند کە پیاوان تیایدا زاڵن، بە بوون بە یەکەم ژن کە لە یاریگای نیشتمانی خێرایی لە مانچستەر بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

بەهۆی ئەوەی تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم لە پاسکیلسواری ژن لە ڕێگای خێرای بەریتانیا هەیە، کەتی ئارەزووی ئەوە بوو کە جێگەی خۆی بکاتەوە و بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت وتی "دەیەوێت بەوەی دەیکات بۆ هەمووانی بسەلمێنێت کە ژنانیش توانای ئەنجامدانی کارەکانیان هەیە."

 

کەتی تەمەن ١٨ساڵ، لە ماوەی ٣ ساڵدا توانی پلەیەکی باش بەدەستبهێنێت لە پاسکیسواری خێرایدا، لە پاڵەوانێتی دوورگەی وایت رکابەری لەگەڵ حەوت لە پاسکیلسواری ژنانی رێگای خێرا لە بەریتانیا کرد، لە زنجیرەیەکی ٣ خولدا لە مانگەکانی تەمموز و ئابدا پێشبڕکێیان کرد.

 

سەرەڕای سەرکەوتنەکانی، کەتی ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت وەک ژنێکی گەنج بە پاسکیلسوارێکی خێرا بناسرێت بەبێ گوێدانە ڕەگەزەکەی، پێیوایە ئەمە یەکێکە لە تاکە وەرزشەکان کە ژن و پیاو دەتوانن رکابەری یەکتر بکەن بەبێ ئەوەی جیاوازی ڕەگەز تەماشابکرێت.

 

ئێستا کەتی چاوەڕێی ئەنجامی وەرگیرانی لە کۆلێژی زانکۆیی دەکات و بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادە نیە واز لە خەونەکانی بهێنێت و ئاماژەی بەوەشکردووە لە چەند ساڵێکی تردا حەز دەکات بچێتە وڵاتی پۆڵەندا، بەو پێیەی رێگای خێرایی زۆر گەورەترە لەوێ هەیە، بەڵام لە هەمووی زیاتر دەیەوێت بەردەوام بێت لە هاندانی ژنانی زیاتر بۆ ئەوەی بەشداری لە پێشبڕکێی رێگای خێراییدا بکەن و ژنانی زیاتر بێنە ناو وەرزشەکەوە.