فەرزانە موحەمەدزادە ژنانی گەنج فێری خۆپاراستن دەکات

کاراتی کە لە وەرزشەکانی پاراستن و خۆپاراستندایە سەرنجی ژنانی مەهاباد ڕادەکێشێت، ڕاهێنەر فەرزانە موحەمەدزادە ساڵانێکە شارەزای کاراتییەو ئێستا ژنانی گەنج فیردەکات.

بەهار عەباسی

مەهاباد- خۆپاراستن بۆ ژنان لەهەموو ڕوویەکەوە پێویستە و ژنێکی گەنج کە چەند ساڵێک پێش ئێستا دڵی دایە هونەری پاراستن، ێستا ئەو کەسانە فێردەکات کە دەیانەوێت فێرببن، فەرزانە موحەمەدزادە، کە لە تەمەنێکی زۆر کەمدا دەستی بە وەرزشی کاراتی کرد، بە پشتیوانی دایکی دەستیپێکرد، ئێستا ئەو ژنانەی کە وەک ئەم دلیان داوەتە کاراتی ڕاهێنانیان پێدەکات و فێری خۆپاراستنیان دەکات، فەرزانە لە ماوەی چەند ساڵێکدا لەم بوارەی وەرزشدا گەشەی کردووە و هەم ڕاهێنەرایەتی و هەم پەروەردەکاری دەکات.

 

فەرزانە موحەمەدزادە ئاماژە بەوە دەکات کە بە دەرفەتێکی زۆر کەمەوە بەتایبەتی بە پشتیوانی دایکی دەستی بە وەرزش کردووە، هەروەها بەبیری هێنایەوە لە هەلومەرجێکی زۆر سەخت  کەم دەرفەت لە سەردەشت گەورە بووە، بەڵام توانی لەو بەشەدا جێگەی خۆی بگرێتەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە سەرەڕای ئەمەش پێویستی بەوەیە کە هەوڵی زۆر بدات بۆ بەرەوپێشبردنی خۆی.

 

فەرزانە موحەمەدزادە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بە هەردوو ژیانی وەرزشی و پەروەردەییەوە سەرقاڵەو وتی: "لە سەردەشت لەدایک بووم و گەورە بووم، من لە زانکۆی تەبرێز زمان و ئەدەبی ئینگلیزیم خوێند، من مامۆستای کاراتیم، نەک تەنها کاراتی زۆر وەرزشی دیکەی وەک بالە، خلیسکێنە، فیتنس و کیکبۆکسینگ دەکەم، ماوەی ساڵێکە من بە فەرمی کاراتی کیۆکۆشین کاراتی دەکەم، کە وەک پسپۆڕییەک لێی نزیک بوومەتەوە، گەورەترین سەرکەوتنم ئەو خەڵاتانە بوو کە خوێندکارەکانم وەریان گرت، یەکێک لە خوێندکارەکانم پلەی یەکەمی لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی "کاتا" بەدەستهێنا".