فەریدە عوسمان، لە کۆتا پاڵەوانیەتی مەلەوانی ئیندیانا بەشداری دەکات

مەلەوانی میسڕی فەریدە عوسمان، لە کۆتا پاڵەوانییەتی ئیندیانا بەشداری دەکات، پاڵەوانیەتیەکە تایبەتە بە مەلەوانی، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. ناوەندی هەواڵ

مەلەوانی میسڕی فەریدە عوسمان، لە کۆتا پاڵەوانییەتی ئیندیانا بەشداری دەکات، پاڵەوانیەتیەکە تایبەتە بە مەلەوانی، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فەریدە عوسمان وەک ژنێکی سەرکەوتوو بەشداری لە پاڵەوانییەتیەکانی جیهاندا دەکات  بە بەشداری مەلەوانانی جیهان کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پاڵەوانێتییەکەیە..

ئەو ژنە یاریزانە لە بنەڕەتدا خەڵکی میسڕە و تەمەنی ٢٦ ساڵە، لە خولی ١٠٠م بە ٥٤ بۆ ٥٩ چرکە پلەی هەشتەمی بەدەست هێناوە هەر بۆیە بەشداریکردنی لە خولی پاڵەوانیەتی ئیندیانا گونجاوە.

یەکەم میسڕییە کە ڕیکۆردی جیهانی لە مەلەکردندا تۆمار کردووە، ئەو یاریزانە لە چەندین پاڵەوانیەتی جیهانیدا بەشداری کردووە، لەوانە پاڵەوانیەتی ئەفریقا لە مۆریس ساڵی ٢٠٠٩، کازابلانکا و مەغریب لە ٢٠١٠، هەروەها لیمیای مێرۆ ساڵی ٢٠١١ کە حەوت مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

فەریدە چەندین خەڵاتی جیاجیای بەدەست هێناوە، لە خولی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ  و لە ١٠٠م دا و لە ماوەی ٥٧.٨٤ چرکەدا توانی سەرکەوتوو بێت و مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.