پێنجەم ژنی هیندی خەڵاتی زێڕی بۆکسێنی جیهانیی دەباتەوە

ژنە بۆکسەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵی هیندی لە تایلەندی بردەوە بەوەش لە پاڵەوانێتی بۆکسینگی جیهانی ژنان لە ئیستەنبوڵ خەڵاتی زێڕینی پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ

 

نیخت زەرین، یاریزانی بۆکسێن، ساڵی ١٩٩٦ە لە ویلایەتی تلانگانای باشوری هیندستان لەدایکبووە، ڕۆژی پێنجشەممە لە پاڵەوانێتی بۆکسێنی جیهانی ژنان کە لە ئیستەنبوڵی تورکیا بەڕێوەچووم جیتپۆنگ جوتاماسی تایلەندی بردەوە، بەوەش بووە پێنجەمین ژنی گەنجی هیندی لە دوای پاڵەوانەنانی پێشوو: ئێم سی ماری کۆم، ساریتا دیڤی، جێنی ئاڕ ئێڵ و لێخا کەی سی،  کە توانی خەڵاتی زێڕینی جیهان لە پاڵەوانێتییەکان بەدەستبهێنێت.

 

ڕۆژی هەینی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەردا بڵاویکردوەتەوە کە هەمیشە خەونی ئەوە بووە بتوانێت سەرکەوتنێک بۆ وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت و ماوەی چەند ساڵێکە بەبەردەوامی هەوڵدەدات و مەشق دەکات تابتوانێت لە پاڵەوانێتیەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و نووسیبووی: "هیندستان ئەمەیان بۆتۆیە، بەیەکەوە توانیمان ئەنجامیبدەین"، هەروەها ڕایگەیاندووە کە مەدالیاکە بۆ هەموو وڵات و ئەو کەسانە تەرخان دەکات کە بە درێژایی کارەکەی پشتگیریان کردووە.

 

نیخت زەرین ساڵی ٢٠١٠ لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەستی بە یاری بۆکسینگ کردووە، لە ماوەی شەش مانگدا، لە پاڵەوانێتی دەوڵەتدا مەدالیای زێڕینی بەدەستهێنا و تەنیا ساڵێک دوای ئەوە لە پاڵەوانێتیی جیهانی ساڵی ٢٠١١ بۆ ژنانی گەنجی شاری ئانتاڵیای تورکیا مەدالیای زێڕی بردەوە.