ژنانی گەنجی هەڵەبجە بەهێزترین ژنانی عێراقن

پاڵەوانێتی هێزی لەش لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، ساریا بەکر بە بەرزکردنەوەی ١٥٠ کیلۆگرام بووە یەکەمی عێراق.

هەڵەبجە

اللجنة العراقیة للقوە و اقوی رجل، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە، پاڵەوانێتی بەهێزترین خانمی عێراق بۆ یاری دێدلیفت لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبرد،تێیدا بەهێزترین ژنی عێراق بۆ هێزی لەش هەڵبژێردرا.

 

ساريا بەكر، سەرۆکی لیژنەی هێزی لەش لقی هەڵەبجە، بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی: پاڵەوانێتی هێزی لەشی عێراق لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەکەدا هەر چوار پارێزگای هەڵەبجە، سلێمانی، هەولێر و بەغدا و شار و شارۆچکەکانی گەرمیان، بەردەڕەش، خورماڵ و زەڕایەن و هەڵەبجەی تازە بەشداربوون.

 

ساریا بەکر باسی لەوەکرد کە شاری هەڵەبجە ژنان بە ڕێژەیەکی باش بەشداری یاری بەرزکردنەوەی قورسایین، "مەبەستمانە دڵگەرمی ژنان نیشان بدرێت".

 

نور نوری، بەشداربووی هێزی لەش، باسی لەوەکرد کە کە کێشی خۆی ٤٨ کیلۆیە و توانیویەتی ٨٠ کیلۆ بەرز بکاتەوە، "داوا لە ژنان دەکەم بەشدار بن، چونکە وزەی زۆرت پێدەبەخشێت".

 

بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٠ ژن لە چوار پارێزگای عێراق و ١٠ شار و شارۆچکەی کوردستان ساریا بەکر لە کێشی ٦٠ کیلۆ توانی بەهێزی خۆی ١٥٠ کیلۆ قورسایی بەرز بکاتەوە و ببێتە بەهێزترین خانمی عێراق کە تاوەکو ئیستا هیچ ژنێکی دیکە ئەو پێوەرەی نەشکاندووە.

ت.پ