"با ژنانی گەنج ڕوو لە تیمی بالە بکەن"

یاریزانانی دەستەی سەربەخۆی تۆپی بالە لە هەرێمی عەفرینی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە، کە بالە بۆ ژنانی گەنج زۆر باش و بەسوودە ژنانی گەنج پێویستە ڕوو لە تیمی بالە بکەن.

 

حەسنا محەمەد

شەهبا-  یەکەمین پاڵەوانێتی جیهانی بالەی ژنان لە ساڵی ١٩٥٢ بەڕێوەچوو، باله یەکێکه له بەناوبانگترین وەرزشەکانی جیهان، هەر تیپێکی بالە لە ١٢ ئەندام پێکدێت و ٦یان بە فەرمی یاریی دەکەن و ٦یان یاریزانن و ئەم یارییەش لە هۆڵەکان دەکرێت هەر تیمێک سێ هەوڵی هەیە بۆ تێپەڕاندنی تۆپەکە بۆ تیمەکەی تر، ئەگەر هەر سێ هەوڵکە لە کاردا بێت، تیپەکەی تر بە ئۆتۆماتیکی یەک خاڵ دەباتەوە، لە کانتۆنی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا تیمێکی تۆپی پێی خۆسەر دامەزرا، ئەم تیمە چەندین دەرفەتی بۆ ژنانی گەنجی کۆچبەری عەفرین کردەوە و ژمارەیەکی زۆریان ڕوویان لە تیمی بالە کرد، له هه فتەیەکدا دوو ڕۆژ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ڕاهێنانەکانیان دەکەن، ژنانی یاریزان له سه ر یاری باله قسەیان بۆ کردین.

 

"هێز و کەسایەتی خۆم لە بالە-دا بینی"

ڕۆلیە خەلیل کە لە تیپی بالە لە گوندی تل قیرێیە ، باسی لە جۆشی ژنان بۆ یارییەکە کرد و وتی: "تیپەکە بە جۆشو حەماسەتی گەورەوە یاری دەکات، ئێمەی ژنان بە گشتی جێگەی خۆمان کردەوەو لەگەڵ تیمەکانی تر لە دژی یەکتر یاری دەکەین، بەڵام ئامانجمان سەرکەوتن و کەوتن نییە،  ئامانجی ئێمە ئەوەیە هەموو ژنێک بەرژەوەندی خۆی هەبێت و سەرکەوتنی تیمێک سەرکەوتنی ئێمەیە هەر تیمە و تیپێکی تر تەواو دەکات و بە ڕۆحێکی یارمەتیدەر و خۆشەویستیەوە پێکەوە کۆدەبینەوە، ژمارەی تیپەکەمان لەزیادبووندایە و ئەمەش سەرکەوتنە کە ڕێگەی بۆ هەموو ژنێک کردەوە کە لەوەرزشدا جێگەی خۆی بکاتەوە، من هێز و کەسایەتی خۆم لەم یارییەدا بینی".

 

"وەرنە ناو تیمی بالە"

بۆ یاری بالە لە گوندێک بۆ گوندێکی تر دەڕوات و بەرژەوەندییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات، یاریزان ئەڤیندارعوسمان کە لە تیمی سەردەم-دایە، باس لە یاریی بالەی خۆی دەکات و وتی: "من لە ناوچەی ئیهداسەوە دەپەڕینەوە بۆ گوندی قڕێ بۆ ئەوەی یاری بالە بکەم، تیپەکەمان لە ١٢ ژن پێک دێن، لە ئاستی کانتۆنی شەهبا لە ئاستی بالەدا یەکەم ئاستمان وەرگرت ئێمە زۆر دڵخۆش بووین و ورە و هێزی خۆمان لە هاوڕێ و بنەماڵەکەمان وەرگرت، کاتێک لەسەر ئاستی شەهبا سەرکەوتین نیگەرانیمان بۆ یارییەکە زیاتر بوو، دەمانەوێت هەموو ژنێکی گەنج داواکارییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و لەو کەسانەدا کە وەرزشیان خۆشدەوێت، بەژداری بکەن وەرزش زۆر بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی تەندروستی مرۆڤ و نەخۆشییەکان،  هیوادارین ژنانی گەنج ڕوو لە تیمی بالە بکەن بۆ بەهێزکردنی تیپەکەمان".