بۆ یەکەمجار باربۆرا کرێچیکۆڤا نازناوی ویمبڵدۆنی بەدەستهێنا

باربۆرا کرێچیکۆڤا یاریزانی چیکی لە ویمبڵدۆن سێیەم نازناوی گراند سلامی بەدەستهێنا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٣ی تەمووز پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن کۆتایی هات و باربۆرا کرێچیکۆڤای چیکی دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە جاسمین پاولینی ئیتاڵی بردەوە، بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا تاجی پاڵەوانی لەسەر سەری دانرا.

 

باربۆرا کرێچیکۆڤای تەمەن ٢٨ ساڵ لە ماوەی کاتژمێرێک و ٥٦ خولەکدا سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی یارییەکە بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە، ئەمەش دووەم نازناوی گراند سلامە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ دا ڕۆلاند گارۆسی بەدەستیهێنا.

 

هەروەها جاسمین پاولینی دووەم یاری کۆتایی گراند سلامی دۆڕاند، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لە یاری کۆتایی ڕۆلاند گارۆس دۆڕا.