چەند نیشانەیەک لە دەم و پوک ئاماژەن بۆ بوونی ناساغی جگەر

پسپۆڕانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی پوک و دەم ئاماژە بەوەدەکەن، دەرکەوتنی هەندێک نیشانە لە دەمدا وەک ئاڵبوونەوەی ڕەنگی دەم ئاماژەیە بۆ ناساغی جگەر.

ناوەندی هەواڵ

 

پسپۆڕانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی پوک و دەم ئاشکرایان کردووە، ئەو کەسانەی چەوری جگەریان هەیە گرنگە ئاگاداریی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە بن، چونکە لەو حاڵەتەدا جگەر بڕێکی زۆر چەوری کۆدەکاتەوە و لە ئەنجامدا هەوکردن و سستبوونی جگەری لێدەکەوێتەوە.

ئەو کەسانەی چەوری جگەریان هەیە لە زۆرینەی حاڵەتدا نیشانەیان لە دەمدا دەردەکەوێت، وەک ئاوسانی پوک و خوێنبەربوون.

 

لە کاتی زیادبوونی چەوری جگەر ئەم نیشانانە لە دەمدا دەردەکەون:

- ئاڵبوونەوەی ڕەنگی لێو و پوک.

- خوێنبەربوون و ئاوسانی پوک.

- سوربوونی زمان، بەهۆی ئەوەی جگەر ناتوانێت ژەهر لە جەستە بکاتە دەرەوە.

- ناخۆشبوونی بۆنی دەم.

- وشکبوونەوەی دەم.