ئەمازۆنییەکانی ئەفریقا... چیرۆکی ئەو ژنانەی خۆبەدەستەوەدانیان نەناسی

لەگەڵ هاتنی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، چیرۆکی ئەو ژنانە دەگەڕێنەوە کە بەرەنگاری ترس و کۆتوبەندەکان بوونەوە و بە ئیرادەیەکی نەرم نەبوو ڕووبەڕووی ڕاستییەکان بوونەوە.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە یادەوەریی شانشینی داهۆمیی ئەفریقییەوە بۆ سەر شاشەکانی سینەمای جیهانی، چیرۆکی جەنگاوەرانی "ئاگۆجی" دەگەڕێتەوە تا لە ڕێگەی فیلمی "ژنە پاشاکە" (The Woman King)ـەوە وەرزێکی ناوازەی مێژووی ژنان لە مەیدانەکانی جەنگدا بگێڕێتەوە.

 

فیلمی "ژنە پاشاکە"، کە فیلمێکی مێژوویی داستانیی ئەمریکییە بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٢ـە، باس لە چیرۆکی "ئاگۆجی" دەکات، کە یەکەیەکی سەربازیی تەواو ژنانە بوو و ئەرکی پاراستنی شانشینی داهۆمی لە ئەستۆ بوو، لە سەدەی هەژدەهەمەوە بووە یەکێک لە بەهێزترین دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا.

 

فیلمەکە پشت بە چیرۆکی ئەم جەنگاوەرانە دەبەستێت کە بە "ئەمازۆنییەکانی ئەفریقا"ش ناسرابوون، تیشک دەخاتە سەر خەباتیان دژی ئەو دوژمنانەی کە لە ماوەی سەدەی نۆزدەهەمدا هەڕەشەیان لە شانشینەکە دەکرد.

 

ڕووداوەکانی فیلمەکە بە دەوری جەنەڕاڵ نانیسکا، فەرماندەی یەکەی "ئاگۆجی"دا دەسووڕێنەوە، لە کاتێکدا نانیسکا کار لەسەر مەشقپێکردنی جەنگاوەرە گەنجەکان دەکات بۆ بەرگریکردن لە شانشینەکە و ، لە هەمان کاتدا لەگەڵ ململانێیەکی ناوخۆییدا دەجەنگێت کە لە ڕابردووی پڕ لە ئازارەکەیەوە سەرچاوەی گرتووە

 

ژیانێکی نوێ

سەبارەت بە ناوی، ئەو ژنە گەنجەی پەیوەندی بە یەکەکەوە دەکات، لە دژی ئەو هاوسەرگیرییە یاخی دەبێت کە هاوژینی دایکی بەسەریدا دەیسەپێنێت، تا دەرگایەک بەرەو ژیانێکی نوێ بە ڕووی خۆیدا بکاتەوە، لە ڕێگەی پەیوەندیکردنی ناوییەوە بە جەنگاوەرەکان، فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر تێکۆشانی ژنانیش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕۆڵانەی بەسەریاندا دەسەپێنرێت و فشارە کۆمەڵایەتییەکان.

 

نانیسکا وەک فەرماندەیەکی بەهێز دەردەکەوێت کە سەرەڕای ئەو ئازارانەی لە ڕابردوودا تێیدا ژیاوە، خۆی بەدەستەوە نادات لە جەنگدا، بە بوێری و پێداگرییەوە سەرکردایەتیی ژنانی جەنگاوەرە دەکات، هەروەها ناویی، ژنێکی گەنج فێری واتای خەبات و پشتبەستن بە خود دەکات، ملکەچنەبوون بۆ هیچ شێوەیەک لە شێوەکانی چەوساندنەوە یان فشار.

 

فیلمەکە تەنها لە گێڕانەوەی چیرۆکی جەنگ و قارەمانێتیدا قەتیس نابێت، بەڵکو ئیرادەی ژن لە بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی، هاوپشتیی ژنانە، هەوڵدان بۆ ئازادی لە کرۆکی ڕووداوەکانیدا دادەنێت، لە ڕێگەی کارەکتەرە ژنە بەهێزەکانەوە، فیلمەکە باس لە خەبات دژی سەرکوتکاری و توندوتیژیی بەکارهێنراو دژی ژنان دەکات، جەخت لە پێداگریی ژن دەکاتەوە لەسەر سەلماندنی بوونی خۆی لە بوارە جیاوازەکاندا و خاوەندارێتیی بڕیار لە ژیانیدا.

 

فیلمەکە گرنگییەکی تایبەتی پێدەدرێت بەهۆی تیشکخستنە سەر بوێری و هاوپشتی و ئیرادەی ژن، چیرۆکێک پێشکەش دەکات کە ئیلهامبەخشە بۆ ژنان و توانایان بۆ خەبات لەپێناو ئازادی و بڕیاردان لە چارەنووس دووپات دەکاتەوە.