فلمی ”زەردەخەنەی مۆنالیزا”: کاتێک ژنان ڕێگای خۆیان هەڵدەبژێرن

فیلمی «زەردەخەنەی مۆنالیزا» باسی پرۆفیسۆر کاترین واتسۆن دەکات لە ساڵی ١٩٥٣؛ ئەو لە کۆلێژێکی کۆنەپەرستانەدا قوتابییەکانی هاندەدات بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و بەرگریکردن لە مافی ژنان بۆ هەڵبژاردنی ڕێگای ژیانی خۆیان بە ئازادی.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی ”زەردەخەنەی مۆنالیزا”  لە دەرهێنانی مایک نیوێڵ، چیرۆکی کاترین واتسۆن دەگێڕێتەوە، مامۆستای مێژووی هونەر کە لە ساڵی ١٩٥٣ لە کۆلێژی ویلسلی کۆنەپەرست لە نیو ئینگلاند دەست بە کارەکانی دەکات.

 

ئەم کۆلێژە دامەزراوەیەک بوو کە خوێندکاری کچانی ئامادە دەکرد، کە لە خێزانە دەوڵەمەندەکانەوە هاتبوون و بە پلەی یەکەم بۆ هاوسەرگیری و بۆ بەجێگەیاندنی ڕۆڵی نەریتی ژن، وەک ژن و دایک بوون.

 

کاترین واتسۆن لە ڕێگەی پۆلەکانییەوە هەوڵدەدات خوێندکارەکانی پاڵ بنێتە دەرەوەی ئەو چەشنە کۆنەپەرستانە و یاسایانەی کە بەسەریاندا سەپێنراوە، لەکاتی شیکردنەوەی تابلۆی بەناوبانگی مۆنالیزای لیۆناردۆ داڤینچی، زەردەخەنەکەی وەک دەربڕینی خۆشی لێکناداتەوە، بەڵکو وەک پڕ لە پرسیار و نهێنی و سەرپێچی لێکدەداتەوە.

 

ئەم دیدگایە ڕاستەوخۆ ئاڵەنگاری زەردەخەنەی ئەو ژنە گەنجانە دەکات کە لە تەمەنێکی گەنجیدا خۆیان بۆ قبوڵکردنی هاوسەرگیری نەریتی یان هەڵبژاردنی ژیان ئامادە دەکەن، کاترین واتسۆن هانی خوێندکارەکانی دەدات کە بوەستان و بیربکەنەوە پرسیار بکەن کە ئایا هاوسەرگیری و ئەو ڕۆڵانەی بەسەریاندا سەپێنراوە بەڕاستی نوێنەرایەتی تاکە ڕێگایە دەکەن بۆ ژنان.

 

جگە لەم ململانێ فیکرییە، فیلمەکە ئەو سەختییەش ئاشکرا دەکات کە زۆرێک لە خوێندکاران ڕووبەڕووی دەبنەوە و هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر گرژی نێوان ئارەزووی کەسی و فشارە خێزانییەکان و خوێندن و هەلی پیشەیی.

 

لەبری ئەوەی یەک هاوکێشە بۆ ئەوەی پێی دەوترێت "شێوازی دروستی ژیان" بسەپێنێت، "زەردەخەنەی مۆنالیزا" سەرنج دەخاتە سەر هۆشیاری و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و مافی ژن بۆ هەڵبژاردنی ڕێگایی لە ژیاندا.