نوێنەرایەتی ژنان لە هەڵکشاندایە، بەڵام ئایا بەڕاستی دەرفەتەکان بۆ چوونە ناو پەرلەمانی مەغریب یەکسانن؟

ئایا زیادبوونی ژمارەی ژنانی ئەندام پەرلەمان لە مەغریب، ڕەنگدانەوەی باشتربوونی دەستڕاگەیشتنی ژنانە بە دەزگای یاسادانان یان بەردەوامبوونی ئاڵەنگاری کۆمەڵایەتی و سیاسی کەلێنێک لە نێوان دەستکەوتەکانی بەدەست هێنراو و نوێنەرایەتی خوازراودا ئاشکرا دەکات؟

حەنان حارت

 

مەغریب ـ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی مەغریب کە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، دەریانخست کە ژمارەی ژنان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ ١٠٧ پەرلەمانتار لە کۆی ٣٩٥ کورسی بەرز بووەوە، لە بەرامبەر ٩٦ پەرلەمانتار لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢١دا، بەمەش ڕێژەی نوێنەرایەتییەکەیان لە نزیکەی لە ٢٤.٣٪ـەوە بۆ لە ٢٧.١٪ بەرز بووەوە.

 

سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە ژمارەییە، مەرجەکانی گەیشتنی ژنان بە دەزگای یاسادانان و ڕادەی یەکسانی دەرفەتەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا، هێشتا یەکێکن لەو بابەتە سەرەکییانەی کە لە هەڵسەنگاندنی ڕێڕەوی بەشداری سیاسیی ژناندا لە مەغریب دەوروژێنرێن.

 

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ٩٠ ژن لە ڕێگەی بازنەکانی هەڵبژاردنی هەرێمییەوە سەرکەوتوون، لە بەرامبەر ١٧ ژن کە لە ڕێگەی بازنەکانی ناوخۆییەوە سەرکەوتوون، بەراورد بە شەش ژن کە لە هەڵبژاردنی ٢٠٢١دا لە ڕێگەی بازنە ناوخۆییەکانەوە سەرکەوتبوون، هەروەها ژنان سەرۆکایەتی ١٢١ لیستی ناوخۆییان کرد لە کۆی ١٦١٥، واتە نزیکەی لە ٧.٥٪ی کۆی لیستەکان.

 

ئەم ژمارەیانە جیاوازی لە ئامادەبوونی ژنان لە نێوان بازنەکانی هەڵبژاردندا نیشان دەدەن و دەرگا بۆ گفتوگۆ کردن دەکەنەوە لەسەر دەرفەتەکانی گەیشتنیان بە شوێنەکانی کێبڕکێی ڕاستەقینە، لە سایەی گرنگی مۆڵەت و پشتگیری حزبی و سەرچاوە بەردەستەکان بۆ ژنانتی کاندید لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا.

 

تێکۆشان دژی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی ئەلکترۆنی

لە هەڵسەنگاندنیدا بۆ بەرزبوونەوەی نوێنەرایەتی ژنان لە ناو پەرلەماندا، کەلسوم موستەقیم، چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ، وتی: پێویست ناکات ئامانج تەنها لە ژمارەی ئەو کورسییانەدا کورت بکرێتەوە کە ژنان بەدەستیان هێناوە، بەڵکو دەبێت سروشتی ئەو بەرنامانەش لەخۆ بگرێت کە هەڵیگرتوون و ڕادەی وەڵامدانەوەیان بۆ پێداویستییە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتییان، هەروەها توانایان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری، پەراوێزخستن و گەندەڵی.

 

لەو چوارچێوەیەدا، پرسیاری "کام ژنمان دەوێت" دەوروژێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، کە داواکراوە ئەو ژنانە بن کە توانای بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی گەل و تێکۆشان دژی گەندەڵیان هەبێت، نەک تەنها تێیرابین بە بەدیهێنانی ئامادەبوونی ژمارەیی لە ناو دەزگا هەڵبژێردراوەکاندا.

 

ڕوونیکردەوە، کە بەهای نوێنەرایەتی ژنان پەیوەستە بەو شتەی کە ژنان دەتوانن بۆ کاری سیاسی زیادی بکەن، بە ڕادەی وەرگێڕانی ئامادەبوونیان لە پێگەکانی بەرپرسیارێتیدا بۆ کۆموڵە سیاسەتێک کە وەڵامدانەوەی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتییان بێت.

 

سەبارەت بە ڕێڕەوی هەڵبژاردنیش، ئاماژەی بەوەشکرد، کە مۆڵەتە حزبییەکان نەگەیشتوونەتە ئاستی چاوەڕوانییەکانی چەپ، وتی: پێویستە هەڵبژاردنی کاندیدە ژن و پیاوەکان لەسەر بنەمای لێهاتووی و توانای کاری سیاسی بێت، نەک لەسەر بنەمای توانای دارایی.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە کاریگەری پارە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا زیان بە یەکسانی دەرفەتەکان دەگەیەنێت، ڕەنگە توانای ژنان بۆ کێبڕکێ و گەیشتن بە پێگەی پێشکەوتوو سنووردار بکات، ئەمەشە کە بەدیهێنانی یەکسانی ڕەگەزی پەیوەست دەکات بە لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە بەردەم گەیشتنیان بە ناوەندەکانی بڕیاردان.

 

هەروەها سەرنج دەخاتە سەر ئەو توندوتیژییە دیجیتاڵییە کە ژنانی کاندید دەکاتە ئامانج و بە "نەخۆشیەکی بێدەنگ کە کۆمەڵگەی مەغریب دەخوات" پێناسەی دەکات، وتی: ئەم کارانە نەک تەنها کاریگەری لەسەر کەرامەتی ژنان هەیە، بەڵکو ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر بەشداریکردنی سیاسیشیان، هەروەها هەندێکیان بێهیوا بکات لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکان یان لە پێشەنگی لیستەکانی هەڵبژاردنەکاندا، ئەمەش لە دەرفەتی ڕکابەریکردنیاندا ڕەنگدەداتەوە.

 

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە، داوای هەماهەنگی هەوڵەکان دەکات لە نێوان ڕێکخراوەکان و حزبە سیاسییەکاندا، بەهێزکردنی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی توندوتیژی ئەلکترۆنی، لەگەڵ بەشدارپێکردنی دەزگا پەروەردەیییەکان لە هەوڵەکانی هۆشیارکردنەوەدا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕەفتارانەی کە بەشداری ژنان لە ژیانی گشتیدا سنووردار دەکەن.

 

هیوای خۆی دەردەبڕێت کە ئامادەبوونی ژن دیار و گونجاو بێت، بە جۆرێک کە ڕێگە بدات بە بەدیهێنانی پێشکەوتنی زیاتر لە بەشدارییەکەیدا لە خولەکانی هەڵبژاردنی داهاتوودا.

بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردندا هشتا سنووردارە

زەهرە شاكر، کەسایەتی چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پێی وایە بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییە دواکەوتووەکاندا پێشکەوتنێکی بەرچاوی تۆمار کردووە، سەرەڕای فشارە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو فشارانەی کە لە ناو کۆمەڵگەیەکی پارێزگاردا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم ئامادەبوونە بە ئاسانی بەدی نەهاتووە، بەڵکو دوای تێپەڕاندنی کۆمەڵێک سەختی هاتووە کە بەردەوام ڕێگری لەو ژنانە دەکرد، کە حەزیان لە تێکەڵبوون بە کاری سیاسی و چوونە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردن هەیە، وتی: ئەو پێشکەوتنەی تۆمار کراوە، لەگەڵ گرنگییەکەیدا، هشتا سنووردارە و هێشتا ڕەنگدانەوەی ئەو ئارەزووانە نەکردوە کە پەیوەستن بە بەدیهێنانی ئامادەبوونێکی ڕوون و کاریگەری ژنان لە ناو پەرلەماندا.

 

پێی وایە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو ژنانەی کە دەگەنە دەزگای یاسادانان بە واتای گەیشتن بەو ئاستە مەبەستکراوەی نوێنەرایەتی نییە، ئەوەش پێویستی بە بەردەوامیدان بە هەوڵەکان هەیە بۆ بەهێزکردنی بەشداریکردنی ژنان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی گەیشتنیان بە دەزگا هەڵبژێردراوەکان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، زەهرە شاكر هیوای خۆی دەربڕی کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێشکەوتنی زیاتر لە نوێنەرایەتی ژناندا بەخۆوە ببینن، ژنی مەغریبی بتوانێت ئامادەبوونی خۆی بەهێز بکات بە جۆرێک کە ئەزموونەکەی بکاتە نموونەیەک کە لە ئاستی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیدا شوێنپێی هەڵبگیرێت.