ژنانی ڕۆژنامەنووسی سودانی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان ڕوو لە پیشەی جێگرەوە دەکەن
زۆرێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە سودان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لە پیشەی جێگرەوە کردووە لە نێوان ئەو ململانێیەدا، کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە.

میرڤەت عەبدولقادر
سودان- ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا وایکردووە زۆرێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووسانی سودانی کارە سەرەتاییەکانیان لەدەست بدەن بەهۆی لەناوچوون و بەئامانجکردنی ئەو دامەزراوانە و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنیان بە زانیاری و ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنیان بە ڕاستییەکان.
لە نێوان خولیای پیشەی میدیایی و پێویستییە پێشبینینەکراوەکانی ژیاندا، زۆرێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووسی سودانی بڕیاریان داوە ڕێگای ئاڵەنگاری و سەختی خۆیان لە ڕۆژنامەگەرییەوە بگۆڕن بۆ پیشەی دیکە، چ لە سوودان و چ لەو وڵاتانەی کە بۆیان هەڵاتوون.
دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن
زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی سودانی بە ژن و پیاو خۆیان بە ئامانجی تۆمەتی یەکتر بە خیانەت و هاوکاری هەردوو لایەنی ململانێکان بینیەوە، ژمارەیەک لەو کەسانە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە تووشی دەستگیرکردن و هەڕەشەی کوشتن و هەراسانکردنی خێزان و کەسوکاریان بوون، هەروەها لە لایەن سوپای سودانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزی ئاسمانی بەریتانیا دەستبەسەر کراون.
لەسەرەتای ململانێکاندا، ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان بەتایبەت ئەوانەی لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆی نیشتمانی کاردەکەن، لەنێویاندا چەند ژنێکیڕۆژنامەنووس، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستبەسەر کران، لەکاتێکدا، ستۆدیۆکان لەلایەن هەردوولا و ڕۆژنامەنووسانی ناوەوە تۆپباران کرابوون، دوای چەند ڕۆژێک بە هۆی داواکاری و فشاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی هەردوولا لە ململانێکان، گواستراونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ئەنجامی ململانێی چەکداری نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری بوونەتەوە و بوونە ئامانجی ئاسان بۆ توندوتیژی و گۆشەگیری و تەنانەت کوشتنیش، لەکاتی کارکردن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریدا تووشی هەڕەشە و دەستدرێژی جەستەی و هەراسانکردن بوون.
ئەنعام ئەحمەدای، ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر، لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دارفور لە ڕۆژئاوای سودان، لە کاتی بەجێهێشتنی شاری فاشر بەرەو ڕۆژهەڵاتی سودان، هەموو ئامێرەکانی ڕاگەیاندنی بە کامێراکەیەوە دزیوە، بەهۆی ئەم ئامێرەوە لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستگیرکرا، تۆمەتبارکرا بە وێنەگرتنی پێگەکانی سوپای سودان. ئەو و خێزانەکەی هەڕەشەیان لێدەکرا ئەگەر ئەمە پشتڕاست بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن سوپای سودان کۆنترۆڵکراون، هەمان ڕووداوەکان دووبارە ڕوویانداوە، دوای ئەوەی هێزی خۆی وەرگرتەوە و بڕیارید،ا بگەڕێتەوە بۆ ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سودان، لەلایەن هەواڵگری سەربازی سودان دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ڕۆژێکی تەواو دەستبەسەرکرا، دوای ئەو هەموو هەراسانکردنە، وازی لە پیشەکەی هێنا وەک ڕۆژنامەنووس و پیشەگەری میدیا و دەچێتە کارگەیەکی بچووکی سابون لەو ناوچەیە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی دابین بکات، لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک ژیان ئاسایی بووەوە و هەندێک ئازادی هەبوو، دەگەڕێتەوە بۆ کاری ڕۆژنامەگەری.
کاری سادە و دەستی چارەسەری ئایدیاڵە
زۆرێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس بۆ مانەوە و دابینکردنی بژێوی خۆیان پەنایان بۆ کاری دەستی و پیشەی سادە بردووە، وەلا ئیبراهیم، پەخشکەری کەناڵی بەلادی سودان، وتی: نووسینگەکانی کەناڵەکە بە تەواوی وێران بوون، هەروەها سەرجەم ئامێرەکانی دزراون، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دارایی و دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆی و خێزانەکەی، ڕووی لە فرۆشتنی خواردنی کەم و برژاندنی قاوە کردووە.
ڕوونیشیکردەوە، گەورەترین بەربەست کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، بەرزی نرخی کەرەستە بووە بە بەراورد بە داهاتی ڕۆژانەی تاکەکان، هیوادارە دامەزراوە میدیاییەکان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە خەرتوم بۆ ئەوەی خۆی و هاوکارەکانی بتوانن بگەڕێنەوە سەر کارە سەرەتاییەکانیان.
ئیکسسواراتە نەریتییەکان
زوحەل سەڵاح، پەخشکەر و پێشکەشکاری بەرنامەکە، وتی: وێرانبوونی دامەزراوەی ڕاگەیاندنەکەی و ئەو بۆردوومانانەی کە تووشی بوو، وایکردووە هاوکارەکانی لەدەست بدات، بۆ درێژەدان بە کاری میدیایی و گەیاندنی ڕاستییەکان، ناچار بوو بەرەو کانتۆنی جزیرە لە ناوەڕاستی سودان هەڵبێت، بەڵام دەستگەیشتن بە زانیاری بۆ ئەو ئاسان نەبوو دوای ئەوەی هەواڵگری سەربازی سودان کاری میدیایی بەبێ مۆڵەت قەدەغە کرد، بڕیاریدا جارێکی تر هەڵبێت و بەدوای سەلامەتی و پیشەی جێگرەوەدا بگەڕێت.
ڕوونیکردەوە، کە لە پیشەسازی ئیکسسواراتە نەریتییەکاندا کاردەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی، هەروەها ژمارەیەک ژن و ژنی گەنج خولی پەروەردە بۆ فێربوونی ئەم پیشەیە، سەرچاوەیەکی داهاتی بۆ دابین کردوون لە نێوان ئەم بارودۆخە سەخت و ئاڵۆزانەدا.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە پیشەی جێگرەوە نابێتە هۆی ئەوەی خولیای خۆی بۆ میدیا لەبیر بکات، هەروەها هیوای گەڕانەوەی دامەزراوە میدیاییەکان و گەڕانەوەی ئازادی بۆ کاری ڕۆژنامەوانی لە گەیاندنی ڕاستییەکان و زانیاریدا هەیە.
کۆچکردن لە گەڕان بەدوای سەلامەتی و پیشەی جێگرەوە
زۆرێک لە خێزانە سودانییەکان بە ناچاری کۆچیان کردوەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە لە دوای سەلامەتی و هەلی کار، ئەمەش بۆ ژمارەیەک ژنانی ڕۆژنامەنووس کە پێیان باشتر بووە بەرگەی دوورکەوتنەوە لە خێزان و زێدی خۆیان بگرن بۆ ئەوەی سەقامگیری دارایی بەدەست بهێنن، ئەوان لە وڵاتانی میوانداریاندا ناچار بوون لە کارە سادە و پەراوێزییەکان کار بکەن، بە تایبەت کە هەلی کاری میدیایی لە دەرەوەی وڵات لەبەردەستیاندا نییە.
ئەمەش لەلایەن تەسابیح حامید، پەخشکەری کەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆی نیالا لە ڕۆژئاوای سودان پشتڕاستکرایەوە، کە دوای بۆردوومانکردنی ماڵەکەی، ناچاربوو لە نیالا هەڵبێت، هەروەها دەستەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنیش بە تەواوی لەناوچوو و ناوەڕۆکەکەی دزرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەردەوام بووین لە کارکردن لە نیالا بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بە هاوڵاتیان، بەڵام بارودۆخەکە هەمووی نالەبار بوو و لە بەرژەوەندی ئێمە نەبوو، ئێمە ئامانجێکی سەرەکی بووین و بەردەوام بەر هێرشەکان دەکەوتین، ناوچەکە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو، کارەبا، گاز، ئینتەرنێت، و ئاسایش نەبوو، بۆیە ناچار بووین بە دوای سەلامەتی بچینە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە چەند دەوڵەتێکی سوداندا تێپەڕین و لە دەرەوەی سودان نیشتەجێ بووین لە گەشتێکی نوێ و سەختدا بۆ دۆزینەوەی کار، هەروەها وتی: لە پیشەسازی نانەواخانە و شیرینی لە کامپالا کاردەکەم و توانیومە لە ڕۆڵە نوێیەکەمدا سەرکەوتوو بم.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەو یەکێکە لەو سەدان ژنە ڕۆژنامەنووسەی کە بەهۆی ململانێکانەوە کارە میدیاییەکانیان لەدەستدا، ناچاربوون پیشەی جێگرەوە بگرنە ئەستۆ، بەڵام توانی سەرکەوتوو بێت و بە ئامانجەکانی بگات.
تەسابیح حامید، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژمارەیەک لە ژنانی پەنابەری لەگەڵ لە کارەکانی لە نانەواخانە و کاری دەستیدا، ئەوان لە بنەڕەتدا پزیشک و ئەندازیار و کارمەندی دیکەن لە بوارە جیاوازەکانی سودان، ئەو ململانێیە ناچاری کردوون کە پیشەی جێگرەوە بگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی بژین و بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ئەزموونانە زۆر دەوڵەمەندیان کردووە، و فێری کردووە کە چۆن ڕووبەڕووی ناخۆشیەکان ببێتەوە و سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە، هەرچەندە قورس بێت، هیوادارە ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ سودان و سەقامگیری بەهرەمەند بێت.
دیزاین و ڕازاندنەوەی دیاری
فاتمە تەها، ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکار، دوای لەدەستدانی کارە سەرەکییەکەی و کارکردنی لە دیزاینی دیاری و دیکۆرات بۆ دابینکردنی خەرجییە سەرەتاییەکانی ژیانی، ناچار بوو کۆچ بکات بۆ میسر.
وتی: ململانێکانی سودان جیاوازە لە شەڕەکانی وڵاتانی دیکە کە مافی پاراستن بۆ ڕۆژنامەنووسان مسۆگەر دەکەن و ڕێگەیان پێدەدەن زانیاری بەدەستبهێنن و بڵاویبکەنەوە، بەڵام ڕۆژنامەنووسان لە سودان هەمیشە کراونەتە ئامانج و تۆمەتی خیانەت و تۆمەتی هەردوولایان لەسەر بووە، بۆیە بڕیارمدا، کۆچ بکەم بۆ میسر و لە پیشەیەکی جێگرەوەدا کاربکەم، دەستم کرد بە دیزاینکردن و ڕازاندنەوەی دیارییەکان، بیرۆکەکەش سەرکەوتوو بوو، ئێستا دەزانم چۆن دیاری دیزاین بکەم.
سەرەڕای ئەم ئاڵەنگاریانە، ژنانی ڕۆژنامەنووسی سودان بەبڕیار دەمێننەوە بۆ درێژەدان بە کارەکانیان و گەیاندنی ڕاستییەکان لە دڵی ململانێکانەوە، ئەگەر دەرفەتیان پێبدرێت و هەردوولا پابەندبن بە پاراستنیان لەڕێگەی پراکتیزەکردنی ڕۆژنامەگەری بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کە مافی پاراستن و گەیاندنی ڕاستییەکانی ڕۆژنامەنووسان بەبێ دەستوەردان مسۆگەر دەکەن.